لە سەردانی ئەم دوواییەی هەردوو سیناتۆری وڵاتە یەکگرتووەکان جان مەکەین سەرۆکی کۆمیتەی کارگوزاریەکانی لەشکەری سینات و لیندسی گرام ئەندامی کۆمیتەکە، پێشنیاری ناردنی 50 هەزار سەربازی ئەمەریکاییان کرد بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لەو چەند هێزە نەتەوەییەدا لە عێراق و سوریا دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی داعش. ئایا عێراق رێگا دەدات وە یاخود پێویستی بەو جۆرە هێزە هەیە؟
دکتۆر بەختیار شاوەیس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە پێیەی ئەو رێکەوتنامەی ستراتیژیەی کە بە سۆفا ناسراوە کە لە نێوان ئەمەریکا و عێراقدا واژوو کراوە من پێیم وایە کارێکی زەحمەتە لەم کاتدا دووبارە گەرانەوەی هێزی ئەمەریکی بۆ عێراق، چونکە بەشێک لە شیعەکان لەگەڵ ئەو گەرانەوەدا نیین.
دکتۆر بەختیار هەر وەها دەڵێت ئەمە پێویستی بە دەنگدانە، ئەگەر بێت و هەموو لایەنەکان لەسەر ئەو گەرانەوەدا کوک بن، بێگومان کاریگەری باشی دەبێت بۆ گەرانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق.
دکتۆر بەختیار دەشڵێت ئێمە وەکو کورد زۆر بە پێویستیمان زانیوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رووی سیاسی، لە رووی بەرگری وە لە رووەکانی تریشەوە بێتە گۆرەپانەکە، هەرچەند با بە راشکاویش بڵێیم کورد وە یاخود هاوپەیمانی کوردستانی بە شێوەیەک لە شێوەکان باجی ئەمەشی داوە بە تاێبەتی هەندێ گوشارەکانی ئەمەریکیەکان".
Your browser doesn’t support HTML5