لە هەفتەی ڕابردوودا سەدان سەربازی تورکیا بە تانک و زرێپۆشەوە چوونە ناو خاکی عێراقەوە و لە نزیک شاری موسڵەوە دامەزراون. شاری موسڵ لە ساڵی پارەوە کەوتۆتە ژێر دەستی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە.
حەیدەر ئەلعەبادی، سەرەک وەزیری عێراق بە ناوی حکومەتی وڵاتەکەیەوە ناڕەزاییەکی توندی دەربڕیوە بەرامبەر ئەوەی بە لەشکرکێشی تورکیا ناودێری کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە زاری دەمڕاستەکەیەوە دەڵێت هاتنی ئەو سەربازانەی تورکیا بۆ مەشق و ڕاهێنان پێکردنی سەربازی عێراقی و هێزی پێشمەرگەشە.
میوانی بەرنامە:
دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا
پێشتریش هاوکاتی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەتەکاندا تورکیا هێزی سەربازی خۆی نارد وەک ئانکەرە دەیگووت بۆ ناوبژیکردنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەلام لەو کاتەوە تا ئێستاش ئەو هێزانە بنکەی سەربازی خۆیانیان داناوە لە بێگۆڤا لە نزیک شاری زاخۆ و کانی ماسی نزیک لە سنوری تورکیا و بامەڕنێ لە نزیک هاوینەهەواری سەرسەنگ، تەواوی ئەم شوێنانەش بە دەڤەری چیاکانی مەتین و گارا ناسراون.
بەپێی ڕای زۆرێک لە چاو‌دێر سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سوریادا شکستی هێنا و ئێستاش دەخوازێت تورکیا ببێتە بەشێک لە پرۆسەی ئازادکردنی شاری موسڵ هەربۆیەشە سەربازی خۆی دەنێرێت.
هەبوونی هێزی سەربازی تورکیا لە عێراق و ئامادەیی ڕوسیا و ئێرانیش لە سوریادا وەهایان کردووە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە زەمینێکی پڕ لە گێرمە و کێشەی ئاڵۆز و قوڵ و وەک دەگوترێت لەگەڵ درێژەکێشانی زیاتری قەیرانی سوریادا ئەگەرەکانی ڕەوشێکی خراپتر لەم ناوچەیەی جیهاندا زیاتر دەبن.
ئایا جموجهڵهکانی له‌شکری تورکیا له ناوچه‌که‌دا، پشێوی و ناجێگیرییه ئاسایشی و سیاسییه‌کان ئاڵۆزتر ده‌که‌ن؟ یان هێوریان ده‌که‌نه‌وه؟
ئایا ئه‌زموونه‌کان چیمان پێ ده‌ڵێن، له‌شکری تورکیا که له جێیه‌ک پێی گیر کرد ده‌کشێته‌وه یان نا؟
ئایا ده‌رکه‌وتنی ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بووه مایه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئامانجه سیاسییه‌کانی تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
ئایا ناردنی هێز له لایه‌ن تورکیاوه بۆ ناو عێراق به‌شێکه له دابه‌شبوونی ناوچه‌که به‌سه‌ر جه‌مسه‌ری هێزه ناکۆکه‌کاندا؟
ئایا کێشه‌کانی نێوان ڕوسیا و تورکیا له خاکی عێراقدا یه‌کلا ده‌کرێنه‌وه؟
ئایا پاش ئه‌م جموجۆڵه له‌شکرییانه‌ی تورکیا، ئه‌گه‌ره‌کان چه‌ندن بۆ جموجۆڵی له‌شکرییانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران؟
له پێکدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتاندا له عێراقدا کورد چی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات،یانیش چی له ده‌ست ده‌دات؟
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5