بۆ یەكەمجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە شاری سلێمانی كۆنفرانسی ئەسترۆ لەلایەن سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەتیشك بە مۆڵەتی كۆمەڵەی ئەمریكی سازدرا.
لەبارەی كۆنفرانسەكەوە د.كارزان مارف بەڕێوەبەری سەنتەری ژیانەوە و پسپۆڕی بواری چارەسەر ژێرپەنجە بەتیشك بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند"ئەمساڵ كۆمەڵەی ئەمریكی بۆ یەكەمجار بڕیاریدا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆنفرانسەكە ئەنجامبات و مۆڵەتەكەیان دا بە ئێمە وەك سەنتەری ژیانەوە"
لەبارەی گرنگی كۆنفرانسەكەوە بەڕێوەبەری سەنتەری ژیانەوە وتی: ئەم كارە چەند گرنگیەكی هەیە لەوانە لەناو هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا مۆڵەتەكەیان دا بە ئێمە بۆ ئەوەی كۆنفرانسەكە ئەنجام بدەین"
هەروەها د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەدەنگی ئەمریكای وت:هیوادارین ئەمە بناغەیەك دەبێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە بە تیشك"
جێی باسە كۆنفرانسەكە لەهۆتێل شاری جوان ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكەم ڕۆژی كارەكانی دەسپێكرد و وابڕیارە ڕۆژانی(11و12)ی مانگیش بەردەوام بێت.
Your browser doesn’t support HTML5