لە بەغدا خۆپیشاندان دژ بە هێزەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێت

ئەندامانی ملیشا شیعەکان لە مەیدانی تەحریری بەغدا کۆبونەتەوە و داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکوری عێراق دەکەن.

ژمارەیەک لە پیاوانی گەنج لە بنکەی لەشکری دروشمی دژ بە داگیرکاری تورکیا دەڵێنەوە، و پەیمان دەدەن خۆی شەڕی دژ بە سوپای تورکیا بکەن ئەگەر نکشێنەوە.

خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە لەلایەن چەندی گروپی شیعەکانەوە ڕێکخرابوو.

سەربازانی تورک لە پارەکەوە لە نزیک موسڵن بەڵام گەیشتنی هێزی زیاتر لە هەفتەی ڕابوردوو ناڕەزایی لەلایەن بەغداوە لێکەوتەوە. پاشان ئەنکەرە بڵاو کردنەوەی زیاتری هێزی ڕاگرت.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردوغان ڕۆژی هەینی دووپاتی کردەوە کە تورکیا ئەو هێزانەی ناکشێنێتەوە کە لە عێراق جێگیر بوون و هەوەها پرۆسەی مەشقوڕاهێنانیش لە ڕێککەوتنێکدا لەگەڵ عێراق بەردەوامە.