ئەوە بۆ ماوەی فەرەتر لە 165 رۆژە زۆری لە شارە کوردیەکانی باکوری کوردستان لە بارێکی نە ئاساییدان، هەر لە قەدەغەی هات و چوودا بگرە تاکو گرتن و کوشتن.ئاخۆ ئەو کەسانەی کە لە ناو دام و دەزگاکانی وڵاتانی دەروە کاربەدەستن تا چەند بە دوواچووی ئەو رووداوانەدان؟
رێبوار حەسەن ئەندام پەرلەمانی پێشووێ سوید و ئەندامی ئەنجومەنی ئوستان وە یاخود پاریزگای ستۆکهۆڵم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێمە لای خۆمانەوە هەوڵی ئەوەمان داوە را درووست بکەین لە ناو کەمەڵگای سویدی دا، نەک هەر من بە تەنها بەڵکو چالاکوانانێکی زۆری کورد لە سوید کە رۆژانە لە پەیوەندیدان لەگەڵ یەکتردا بۆ ئەوەی را درووست بکەین لە دژی ئەو پێشیلیانەی کە تورکیا دەیکات بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ و گەلی کورد، چ لە ناوەوەی تورکیا وە یاخود لە دەرەوە وەکو ئەو لەشکەر کشیەی لە باشوری کوردستان.
کاک رێبوار هەر وەها دەڵێت کوردەکانی ناو پەرلەمانی سوید لە رێگای پەیوەندیەکانیانەو کاریگەری پۆزەتیڤانەی خۆیان هەیە بۆ درووستکردنی را لە ناو پارتەکانی خۆیاندا، بەڵام سەرزنشتی هەردوو باڵی سۆسیال دیمۆکراتەکان و پارێزکارەکانی نێۆ پەرلەمان دەکات بۆ هاریکاری ئەردۆگان، دەڵی سەرەرای ئەو هاوکاریە دەبوایە رەخنەشان لێ بگردبایە.
کاک رێبوار دەشڵێت کورد لە کوردستانی رۆژئاوا کەوتووەتە نێوان داعش و تورکیادا، واتە لە هەردوو لاوە لێ ئەدرێت، واتە کوردستانی رۆژئاوا لە مەترسیەکی زۆر گەورەدایە، گرنگە کورد ئاگای زۆرترلە رۆژئاوای کوردستاندا بێت، لەبەر ئەوەی سەرکەوتنی رۆژئاوای کوردستان لەوە ئەچێت فاکتۆرێکی گەورە بێت بۆ ئاێیندەی کورد لە هەموو شوێنێکدا".
Your browser doesn’t support HTML5