زیاتر له 30 وڵاتی ئیسلامی هاوپه‌یمانێتیه‌کی نوێ پێکده‌هێنن بۆ شه‌ڕی دژی تێرۆریزم. ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت و تورکیاش به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی هه‌یه.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە دەکەن بەوەی هەر تەنها یەک ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی ئەم هاوپەیمانێتییە 34 وڵاتییە، کە بنکەی سەرکردایەتییەکەی لە ڕیاز پایتەختی عەرەبستانی سعودیە دەبێت بەرەو پارچە پارچەبوون دەڕوات بە تایبەتیش کاتێک هەندێک لە وڵاتان بێئاگایی خۆیان لە ڕاگەیاندنەکەی عەرەبستانی سعودیە ڕاگەیاندووە و یانیش بە شێوازێکی دیپلۆماسی ڕەتیان کردۆتەوە وەک پاکستان و لوبنان.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ده‌توانێت چی بکات به‌رامبه‌ر به تێرۆریزم له کاتێکدا هه‌ندێک له وڵاته به‌شداره‌کان گومانبارن به کۆمه‌ک کردنی تێرۆریزم؟
بۆ عێراق به‌شدار نابێت له‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا، ئایا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی سوننه ئاینزا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات؟
میوانی بەرنامە:
دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی
ئایا هاوپه‌یمانێتییه‌ک له‌سه‌ر بنچیینه‌ی ئاینزایی ده‌توانێت ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌که‌ی ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی؟ یان مه‌به‌ستی تر هه‌ن؟
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، باسەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنی نەخشەکان لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا زۆر بوون، بەڵام ئاماژەکان زیاتر بە ئاڕاستەی گۆڕانکاری لەسەر بنچینەی تایفەگەرایی یان ئاینزاییدا دەچوون و ئێستاش پاش ئەم ڕاگەیاندنەی عەرەبستانی سعودیە جارێکی تریش دۆسێی ئاڵوگۆڕی ژیۆپۆڵۆتیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتۆته ئاراوه و باس له ده‌وڵه‌تێکی نوێ ده‌کرێت، ئه‌م ده‌وڵه‌ته کامه ده‌بێت؟
دابەشبوونی ئاینزایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەمڕۆدا لە هەموو کاتێکی تر زیاتر ڕوون و ئاشکرایە و نیشانەکانی هەبوونی دوو بەرە لەم ناوچە پڕ لە گێرمە و کێشەیەی جیهاندا بە تەواوەتی دەرکەوتوون.
کورد له کوێی ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه‌دا ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته نوێیه‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی سوننه ئاینزایی بێت ئایا جێیه‌ک بۆ کورد ده‌بێته‌وه؟ ئایا هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد به هاوکێشه سیاسییه نوێیه‌کانی ناوچه‌که قایل ده‌بن؟
دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
Your browser doesn’t support HTML5