چاودێران قوڵتر دەڕواننە قەیرانەکانی ناوچەکە و هاوکات داعش توانی سەرلەبەری ستراتییژە مەترسیدارەکانی وڵاتانی ناوچەکەو جیهان راکێشێتە نێو گۆڕەپانی جەنگ و ململانێکانەوە، شارەزایان رایانوایە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرباری کێشەو قەیرانە خوێناوی و گەورەکانی ستراتیژ و گەمەی گەورەش لە ئارادایە، کورد وەک بەرگریکارێکی راستەقینە دژی داعش و هێزە تیرۆریستیەکان وەستاوەتەوە، بەڵام سەرلەبەری ستراتیژە نزیک و دورمەوداکان بەبێ ئامادەگی کورد بۆتە کارێکی ئەستەم، پرسیارەکە لەوەدایە ئایا کورد لە ناو ئەو هەموو گەمەو ستراتیژە گەورەیەدا کەوتۆتە کوێی ئەو گەمە گەورانەوە؟
لەو بارەیەوە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتیوێژێکی لەگەڵ پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین دکتۆر ساڵح مەلا عومەر سازدا.
دکتۆر ساڵح دەڵێت " دەوڵتەکان لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەیی نەیانتوانی بە پێناسەیەکی یەکگرتووەوە بەڕەنگاری گروپەکانی تیرۆریستی داعش ببنەوە، ئەمەش زۆر لەبەرژەوەندی داعشدایەو بۆتە هۆکاری ئەوەی تاکو ئێستاش پێگەی داعش لەناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێز بێت بە تایبەتی لەناو عێراق و سوریا بەبەهێزی بمێننەوە."
هەروەها دەڵێت: "سیاسەتی سەرەکی تورکیا ئەوە نیە بەڕەنگاری داعش ببێتەوە، هاوکات سیاسەتی سەرەکی وڵاتانی جیهانیش بەشێوەیەکی سەرەکی بەڕەنگاری داعش نەبونەتەوە"
ململانێی شیعەو سونە پڕ بە کێشی قەیرانە خوێناوییەکان لە برەودایە. هاوکات قەیرانە قوڵەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندتر هێزە دژ و ناکۆکەکانی کۆکردۆتەوە، بەڵام ستراتیژە نزیک مەوداو دوورمەوداکانی زلهێزەکانی ناوچەکەو جیهان شیکاری زیاتر و تێڕامانی زیاتر دەخوازێت.
فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە..
Your browser doesn’t support HTML5