له نێوه‌ندی ناکۆکییه سیاسییه‌کاندا جارێکی تریش پرسی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان خراوه‌ته‌وه به‌ر باس. هاوکات باسیش له دۆسێی چاکسازی ده‌کرێت له هه‌رێمدا.
وەک کاربەدەستانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێن لە دواترین کۆبوونەوەی سەرکردایەتییاندا پرسی ڕیفراندۆم لەسەر ئایندەی سیاسی هەرێمی کوردستان یەکلاکراوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی دەکرێت بەلایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمی کوردستانەوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئەگەری ئەو ڕیفراندۆمە.
ئەنجومەنی وەزیرانی کابینەی بنکە فراوانیش لە هەرێم لە دواترین کۆبوونەوەی خۆیدا بەبێ ئامادەبوونی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری چاکسازی دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش وەک لە ڕاگەیاندنەکانی پاش کۆبوونەوەکەدا هاتووە ژمارەیەک ڕێوشوێن دەگیرێنە بەر بە مەبەستی چاکسازی و وەک هەوڵێکیش بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی لە هەرێمەکەدا لەوانە کەمکردنەوەی دەرماڵەکان بە ڕێژەی لە سەدا پەنجا لە پۆستە باڵاکان بە پۆستی سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەشیەوە.
میوانی بەرنامە:
دکتۆر ڕێبوار فەتاح، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی
پێشتریش ئه‌م باسانه هه‌بوون، به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترا به‌هۆی شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه دواخراون.
ئه‌ی ئێستا چی گۆڕدرا؟
کاتێک باس لە چاکسازی دەکرێت وەک چاو‌دێر دەڵێن پێویستە باس لەو ڕیفۆرمانە بکرێن کە پەیوەندییان بە شێوازی فەرمانڕەوایەتی کردن و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی هاوبەش و کارکردن بۆ سەروەری یاسا و نەهێشتنی هەژموونی حیزب لە دامەزراوە حکومەتییەکان و کردنی دامەزراوە حکومەتییەکان بە دامەزراوی نیشتیمانی و دەشڵێن کەمکردنەوەی خەرجییەکان ناچنە خانەی چاکسازییەوە.
ئایا پێویسته چاکسازییه‌کان بکه‌ونه پێش ڕیفراندۆمه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه؟
ئایا ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌کان هاوڕان له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم؟
ئایا هه‌ر ته‌نها شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دان بنرێت به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌دا؟
ئایا هه‌لومه‌رجە سیاسییه‌که‌ی هه‌رێم ده‌رفه‌تێکی بۆ چاکسازی هێشتۆته‌وه؟
(دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح) نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5