بەهۆی ئاهەنگەكانی سەری ساڵەوە لە شاری سلێمانی 20 كەس بریندار دەبن و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە و وتەبێژەی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت چەند كەسێكیان دەسگیركردووە كە هەوڵیانداوە یاری ئاگرین فڕێبدەن بەدەموچاوی خەڵك و نێو باڵەخانەكان و ئۆتێلی شەقامەكان.
سەبارەت بەژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئاهەنگی سەری ساڵەوە لەسلێمانی برینداربون یاخود گیانیان لەدەستداوە دكتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریا كەوتنی سلێمانی بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند: كەسێك بەهۆی فیشەكەوە گیانی لەدەستداوە چواری تریش بریندار بوون-سەرجەم بریندارەكان بیست كەسن.
د.ئومێد ئەوەی خستەڕوو ژمارەی قوربانیەكانی ئەمساڵ بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو كەمترە بەهۆی باران و سەرماوە"
لای خۆیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی فەرمی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسانەی كە دەسگیرییان كردوون بەهۆی تەقەكردن و هەڵدانی یاریی و تەقەمەنیە ئاگرینەكان بەرەو ڕووی خەڵك و ناو شوێنەكان وتی"چەند كەسێك دەسگیر كراوە كە هەندێك لەوانە پاش وەرگرتنی وتە لێیان ئازاد كراون هەندێكیش لەوانە تا ئێستا ماونەتەوە"وتیشی:ئەو خەڵكانەی ئەو كارانەیان دەكرد خەڵكی دەرەوەی سلێمانی بوون"
هاوشێوەی زۆربەی شوێنەكانی دنیا شەوی ڕابردوو لەشاری سلێمانی خەڵك ڕژایە سەر چەند شوێن و شەقامێكی گشتی و تا درەنگانی شەو بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئاهەنگیان گێڕا.
Your browser doesn’t support HTML5