دەمێکە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە پەک کەوتووە و سەرۆکەکەشی دوور خراوەتەوە، بارزانیش سەرەرای ئەوەی ماوەکەی بەسەر چووە بەڵام هێشتا وەکو سەرۆکی هەرێم رەفتار دەکات. ئەوە چووینە ساڵێکی نوێەوە، تاکەی دەبێت هەرێمی کوردستان لەسەر یەکلانەکردنەوەی ئەم رەوشە وا بەردەوام بێت؟
سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" تانەیەکی گەورەیە بۆ پرۆسەی فەرمانرەوایی کوردستان کە دۆخی پەرلەمانی کوردستان بەم جۆرە گەیشت، نموونەی نییە لەبەر چاوی دونیا و لە مێژووی هاوچەرخدا حیزب بەو جۆرە سەودا لەگەڵ پەرلەمان و دەسەڵاتی گشتی و حکومەت (میری) دا بکات.
کاک سالار هەر وەها دەڵێت جاران دەمانووت دەبێ کار بکەین کە دەستی حیزب لە کاروباری دەسەڵاتی گشتی و پرۆسەی حوکمرانی دوور بخەینەوە، بەڵام دەرکەوت هەر جارێک مەترسی لەسەر حیزب درووست ببێ، ئەوا کۆێ پرۆسەی سیاسی و پرۆسەی هەیبەتی حوکمرانی دوور نییە بخرێتە مەترسیەوە بۆ پاراستنی هەیبەتی حیزب.
کاک سالار دەشڵێت ئێستاکە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر کۆمەڵێک قەیرانی گرنگ، گەورە و نەخوازراوودا و پێی دەنێتە ساڵی 2016 وە بە پێی خوێندنەوەکان هیچ ئامادەکاریەک نییە بۆ چارەسەرێک وە هیچ ئیرادەیەکی نیشتمانی و دیموکراسی و قانونی نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە، کە ئەمەش وای کردووە خەڵکی کوردستان بەو پەری نیگەرانیەوە براونێتە پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا".
Your browser doesn’t support HTML5