کاوە قوریشی: "روز انلاین" پرۆژەیەکی پەرلەمانی هۆلەندا بوو بۆ گەشەپێدانی ئازادی رادەربرین

Kaveh Ghoreshi

رۆژنامەی " روز انلاین " یەکێک لەو رۆژنامانەدا بوو کە لە دەرەوەی وڵات بە باشی رووماڵی ئەو کێشانەی دەکرد کە پەیوەندیان بە ئێرانەوە هەبوو، لە نێوانیان کێشەی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران، بەڵام دیارە رۆژنامەکە لەبەرامبەر هەندی گرفت دایە کە لەوانەیە کارەکانی بە کۆتایی بگات.

رۆژنامەوان کاوە قورەیشی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو دەنگوباسانە هەم راستە وە هەم نە، راستە بەو واتاییەی کە ئەوە یەکێک لەو پرۆژانەدا بوو کە لە رۆژئاوا پێشکەش دەکرێت و بۆدجەیان بۆ دابین دەکرێت کە بە کاتەوە سنووردارە وە رۆزیش تا سەرەتای ژانویە 2016 بۆێ تازە کرابوە وە ئێستاکە ئیتر ئەو بۆدجە راگیراوە، وە بە هۆێ کەمی بودجە لەم کاتەدا چالاکیەکانی راگرتووە، بەڵام نە راستە ئەوە روز انلاین ئیتر نەیتوانیەوە خۆێ بگونجێنی لەگەڵ ئەم گۆرانکاریە تەکنەلۆژیانەی ئەمرۆ لە دونیای "ساێبەریدا" بەڵام شیانی هەیە پاش چەند مانگێک سەر لە نوێ دەستی پێیبکاتەوە.

کاک کاوە هەر وەها دەڵێت روز انلاین پرۆژەیەکی پەرلەمانی هۆلەند بوو بۆ گەشەپێدانی ئازادی رادەربرین.

کاک کاوە دەشڵێت روز انلاین پرۆژەیەک بوە لە راستای بەرژەوەندی گشتی و لە راستای بە دیهێنانی مافی خەڵک، بەڵام هەر وا دەکرێ لە بەرژەوەندی لایەن و کەسانی دیکەدا بێت".

Your browser doesn’t support HTML5

Kaveh Ghoreishi