لە دەمێکدا سەرکۆتکردنەکان و قەدەغەی هات و چوو لە شارە کوردیەکاندا لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بەردەوامە، وەکو باس دەکرێ جیهانی رۆژئاوا، چ ئەمەریکا وە یاخود یەکێتی ئەوروپا هێشتا هەڵوێستێکی توندیان لەو بارەیەوە وەرنەگرتوون و شەرمەزاری ئەو پێشێلیانە نەکردون. ئاخۆ هۆێ چییە؟
رۆژنامەوان نەجیبە قەرەداغی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا ئەگەر بمانەوێ لە دۆخی ئێسای باکوری کوردستان ئەوەی کە دەگوزەرێ سەیر بکەین بە تاێبەتی لە پێگەی دەوڵەتی تورکیا وەک دەوڵەتێک کە هێزی دووەمینی ناتۆیە وە پەیوەندیەکی ستراتیژی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کە هاوپەیمانە، مرۆڤ زیاتر و باشتر تێدەگا لەوەی کە بۆ لە دۆخی باکوری کوردستان بێدەنگن.
نەجیبە خانم هەر وەها دەڵێت تا ئێستاش دەوڵەتی تورکیا وێرای ئەوەی کە بەڵگەیەکی یەکجار زۆر هەیە لەوەی کە تێوەگلاوە لە هاوکاریکردنی لەگەڵ چەتەکانی داعش، بەڵام لە هەمان کاتدا هێشتا دەوڵەتی تورکیا لەو پێگەیەدایە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکاش بە تاێبەتی وڵاتێکە کە پێویستیان پیەتی لە هەرێمەکەدا.
سەبارەت بە وەڵامەکانی تورکیا لە بارەی داواکاریەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت ئەوەی تا ئێستا ئێمە تێبینیمان کردووە هیچ وەڵامیکیان نەداوەتەوە سەرەرای ئەوەی ئەو داواکاریانە کە شیانی هەیە لەسەر تورکیادا فیشارێک درووست بکات. مەخابن رەوشی باکوری کوردستان جگە لە هەندێ هەواڵ لە دەزگای میدیای جیهانی دا نەبێ، تەواو دابراوە و دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا بێ وەڵامە".
Your browser doesn’t support HTML5