با سەرەتا بەو ڕاستییە دەستپێبکەم کە هونەری شانۆ یەکێکە لە پێداویستییە مرۆڤایەتییەکان لە ئاستی هزری و جوانییەکان و هەروەهاش لە ڕووی ژیارییەوە لەو ڕوانگەیەوەی وابەستەی پەیامە مرۆڤایەتییەکانە بە هەموو هەڵکشان و داکشانەکانییەوە، بە هەموو ململانێ جوان و ناشرینەکانییەوە.
(ته‌لار هیرانی) هونه‌رمه‌ندی شانۆیی، له وڵات بێت یان له ده‌ره‌وه هه‌میشه له‌گه‌ڵ شانۆدا بووه و زۆرترین کاتی خۆی بۆ ئه‌م هونه‌ره ته‌رخان کردووه.
ته‌لار هیرانی له ساڵی 2015 دا به‌شداری له هیچ کارێکی شانۆییدا نه‌کردووه، بۆچی؟
تەلار هیرانی له سه‌روختی منداڵییدا له شاری ڕانیه منداڵێکی شه‌رمن بووه به‌ڵام له گه‌شته هونه‌رییه‌که‌یدا هه‌نگاوی تۆکمه ده‌نێت تا وه‌های لێدێت ئه‌م منداڵه شه‌رمنه، له شانۆگه‌رییه مۆنۆدراماییه‌کانیدا ڕووبه‌ڕووی سه‌دان بینه‌ر ده‌بێته‌وه و پرسیار له هزریاندا دروست ده‌کات.
لە شانۆی مۆنۆدرامادا تەنها یەک ئەکتەر ڕۆڵ دەگێڕێت کە دەشێت لە یەک نومایشتدا ڕۆڵی چەندان کاراکتەری جیاواز ببینێت.
نواندن لە شانۆییە مۆنۆدرامییەکاندا کارێکی سانا نییە، زۆرێک لە پسپۆڕانی بواری شانۆ کۆکن لەسەر ئەوەی چەندێک کاری دەرهێنان لەم جۆرە شانۆییەدا قورسە، هێندە و زیاتریش کاری نواندن لەو ڕوانگەیەوەی ئەکتەر لێرەدا تەواوی ڕۆڵەکان بەرجەستە دەکات و پێویستییەتی هەموو بەهرە و سەلیقەی هونەریی خۆی بەکاربێنێت تا بتوانێت خوێندنەوەکانی دەرهێنەر بۆ دەقە شانۆییەکە بەرجەستە بکات.
لە شانۆیی "ژنەکەی ئەو ماڵە" دا کە نومایشتێکی مۆنۆدرامایی بوو تەلار نەک تەواوی بینەرانی نومایشتەکەی خستە بەردەم پرسیارە قورسەکانەوە، منی بینەری ئەو نومایشتە کە لە تۆڕی یوتوب بینیم گەلێک پرسیاری لەلا دروستکردم و هێندەی تریش بە نواندنی داهێنەرانەی (تەلار هیرانی) سەرسامی کردم.
(تەلار هیرانی) هەر تەنها بوێرییەکەی و وروژاندنی ئەو پرسیارانەی تابوی لەسەرن نەبوونەتە مایەی ناوبانگی ئەم هونەرمەندەمان، هێندەی ئەوەی گەڕانەکانی بە شوێن داهێناندا لە نواندن و کارامەیی لە کارە شانۆییەکانی و بەشدارییە بە پێزەکانی لە کاری هونەری تریشدا توانیویانە ببنە ناوێکی گەش بۆ ئەم هونەرمەندەمان.
بۆچی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان بایه‌خێکی زۆر به کاری مۆنۆدرامایی ده‌دات؟
ئایا ده‌کرێت باس له (ته‌لار هیرانی) هونه‌رمه‌ند بکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له (خه‌رمان هیرانی) خوشکی بکرێت؟
ئایا بوێری به‌سه تا ببیته هونه‌رمه‌ندێکی ناودار؟
ئایا په‌یمانگا هونه‌رییه‌کان ده‌توانن هونه‌رمه‌ند به‌رهه‌م بهێنن؟
هه‌نده‌ران چی به (ته‌لار هیرانی) ده‌به‌خشێت و چییشی لێده‌سه‌ندێته‌وه؟
(ته‌لار هیرانی) هونه‌رمه‌ندی شانۆکار له به‌رنامه‌ی ( ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5