دکتۆر رێبوار لە ووتارێکدا باس لەوە دەکات" لێکدانەوەی سیاسی و فەلسەفی زۆر بۆ داڕمانی دەروونی سیاسیەکان و سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان دەکرێ کە بۆچی مۆرالیان هێندە نزمە" ئاخۆ مەبەستی دکتۆر رێبوار چییە بۆ ئەو داڕمان و نشێوە دەروونیە و چی بوو کە سەرنجی بۆ ئەو بابەتە راکێشا؟
دکتۆر رێبوار لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" رەنگە کۆمەڵێک هۆکار هەبێت، ماوەیەکی زۆرە سەیری میدیاکان و سەیری سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان ئەکەم، هەست ئەکەم ئەو شتانەی باس ئەکرێ زۆرتر شتی "مادی" ین، شتی دەروونی نییە، هاوکات هەست ئەکەم لە رووێ دەروونیەوە، لە رووێ بەهای کۆمەڵایەتیەوە کوردستان بەرەو نشێوێکی زۆر مەترسیدار ئەچێت، کە ئەمە رەنگە بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو کاریگەری زۆر بەدی هەبێ لەسەر باری دەروونی خەڵک بە تاێبەتی لەسەر گەنجەکان.
دکتۆر رێبوار دەڵێت مەبەست لەم داڕمانە بۆ نموونە دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتی، داگیرکردنی موڵکی گشت، داڕمانی دەزگاە قانونیەکان وەکو دادگاە و دادوەری و مافی گشت، بە لە ناوبردنی سامانی خەڵک، نەبوونی روونمایی(شفافیەت).
دکتۆر رێبوار دەشڵێت ئەم سیاسیە گەورانە زۆر شتیان داگیر کردووە و نارۆن، بۆ نموونە ئەو سیاسیانەی کە ئێمە ئەیانناسین، بە هەموو حیزبەکانەوە بە چەپ و راستیانەوە هەر هەموویان هەر هەمان سیاسین، کە خۆشیان ووردە ووردە پیر دەبن و ئێستا مناڵەکانیان هێناوەتە پێشەوە، ئەمە داڕمانێکی زۆر قووڵی باری دەروونی خۆیانە.
دکتۆر رێبوار دەڵی با زمانی خەڵک بیڵێم هەموو سیاسیە کوردەکان، هەموو سەرکردە کوردەکان، هەموویان شێری ماڵەوەن و رێوی دەرەوەن".
Your browser doesn’t support HTML5