گرفتەکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان زۆری خایاند، ئایا ئومێدێک لە ئارادا هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان؟
رابوون تەوفیق مەعروف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا جگە لە جیاوازیەکانمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم وە شێوازێک بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە، ئەو بارودۆخەی ئێستا کە هاتووەتە نێوانەوە پەیوەندی ئێمە و پارتی خستووەتە قوناغێکی خراپەوە بە هۆێ رووداوەکانی 12 ئۆکتۆبەر، بەڵام تا ئێستاش ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان پێیمان وایە کە بە شێوازی گفت و گۆ، بە وتو وێژی لە یەک تێگەیشتن بتوانین بەسەر قەیرانیەکەدا زاڵ بین.
کاک رابوون هەر وەها دەڵێت تا ئێستا ئەو هەوڵانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاستێک نەگەیشتوون کە بتوانێ نێوان ئێمە و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بگەینێتەوە دۆخێکی ئاسایی.
کاک رابوون دەشڵێت بۆ ئەوەی بارودۆخی نێوان ئێمە و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بگاتەوە شوێنێک کە بتوانین تێدا گفت و گۆ بکەین و گفت و گۆەکانمان بەرهەمیان هەبێت، دەبێ رێزی یاسا بگێردرێت و بارودۆخەکەیان بگەرێتەوە پێش 12 ئۆکتۆبەر".
Your browser doesn’t support HTML5