دەنگۆێ ئەوە هەیە داعش هێزێکی زۆری لە حەویجە کۆکردووەتەوە و هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا لە ئامادە باشیدان. ئاخۆ تا چەند ئەو کارەی داعش شیانی هەیە مەترسی بۆ سەر ناوچەکە بە تاێبەتی کەرکووک درووست بکات؟
عەمید (سەرتیپ) کاوە غەریب بەرێوەبەری پۆلیسی داقۆق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من وەکو چاودێرێک لە سنووری ناوچەکەدا کە چاودێری جم و جۆڵی هێزەکانی داعش دەکەین، کە دوواێ ئەو شکەستەی لە سنووری رومادی بەسەری هات کە شکاندنێکی کەمەر شکێن بوو و شکستەکانی تریان لە دەوروبەری حەوێجە وای کرد هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بروایان بە داعش نەمێنێ، بۆیە داعش بۆ ئەوەی باوەریەک لە ناوچەکەدا درووست بکات، دوێنی شەو رێثوانێکی بچووکی لە شکەری ئەنجام دابوو گوایە بڵێن ئێمە هەین، ئێمە ماویین.
کاک کاوە هەر وەها دەڵێت داعش ئەو تواناییەی نەماوە شەری پێشمەرگە و هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن بکات لە هەر سنوورێک بێ، بەڵام بە پێی لێکدانانەوەمان ئەوان تاکتیکی ڵێدان و هەڵاتن بە کار دێنن.
کاک کاوە دەشڵێت ئەگەر بێت و ئەو چاڵ و سەنگەر لێدان و خەندەقانە بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە، بە شێوەیەکی سەربازیانە توند و تۆڵ بکرێ، دەتوانین هەتا هەتا ئەوە سەنگەرانە بیانپارێزین".
Your browser doesn’t support HTML5