لە ماوەی ساڵێکدا لە هەرێمی کوردستان 173 پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەوانان تۆمار دەکرێت

ڕەحمان غەریب

ڕۆژی شەممە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

ڕێكخەری سەنتەری میترۆ لە هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند"پێشێلكارییەكان ئەمساڵ بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان زیادی كردووە بەو پێیەی ململانێ‌ سیاسییەكان توندتر بونەتەوە لەنێوان لایەنەكاندا".

ڕەحمان غەریب دەشڵێت "ڕاپۆرتی ساڵانە ئاڕاستەی هەریەک لەوەزارەتی ناوخۆ، پێشمەرگە و ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە دەکرێت كە زۆرترین بەركەوتەیان هەیە".

بەپێی ڕاپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ لەساڵی 2015دا 173 پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەوانانی هەرێم و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كراوە،145 ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەرەكە تۆمار كردووە،هەروەها 48 ڕووداوی جۆراو جۆریش تۆماركراوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ