تارا حوسەین: لە خۆپێشاندانەکەی ئەمرۆدا دیسانەوە دەسەڵات رێگامان لێ گرتن بۆ بەر دەم کونسوڵخانەی تورکیا

Tara Hussain

ئەمرۆ 16/1 لە شاری هەولێر دژ بە رێبازەکانی تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد لە باکوری کوردستان بانگەشەیەک بۆ خۆپێشاندان بڵاوکرایەوە. ئاخۆ هاووڵاتیانی هەرێم تا چەند بە دەم ئەو جۆرە بانگەوازیانەوە دەچن؟

تارا حوسەین جێگری هاووسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی بەشداری خۆپێشاندانەکە بوون، زۆر لایەنی سیاسی، چ باکوری کوردستان، چ رۆژئاوای کوردستان، چ باشوری کوردستان وە خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان کە نێشتەجی باکوری کوردستانن بەشدار بوون، وە پێکەوە ئەو ئامانجەی کە ویستمان ئەویش رێپێوانێک بوو بۆ پێش کۆنسوڵگەری تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، بەڵام دیسانەوە وەک هەمیشە بە داخەوە رێگری کرا لەوەی کە ئێمە بچێنە پێش کۆنسوڵخانەی تورکیا لە کاتێکدا رێگامان پێی درابوو.

تارا خانم هەر وەها دەڵێت مەبەستی ئێمە لەو خۆپێشاندانە ئەوە بوو دژی بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئاکەپە لە تورکیادا دژ بە گەلەکەمان لە باکوری کوردستان و هەر وەها وە دەرنانی سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان.

تارا خانم دەشڵێت ئێمە یادداشتێکمان ئامادە کردبوو کە بێگەێینە کونسوڵخانەی تورکیا بەڵام جارێکی تر لایەنی دەسەڵات و ئەمنی لە هەولێردا رێگەی گرت لەوەی کە ئێمە دەستەیەک لە نوێنەرانی خۆپێشاندانەکە بنێرینە کونسوڵخانەکەو وپەیامی خۆمان بگەینین، بەڵام دیسان ئێمە پەیامی خۆمان بۆ راگەیاندنەکان خوێندەوە و ئومێد دەکەین جێگەی خۆێ بگرێت".

Your browser doesn’t support HTML5

Tara Hussain