سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌نیازه له‌هه‌ندێک پۆستی وه‌زاریدا گۆڕانکاری بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانکاریانه بکرێت و نوینه‌رانی کورد بگرێته‌وه گۆڕانکاریه‌کان چی ده‌گه‌ێنێت.
ئایا گۆڕانکاریان به‌سه بۆ چاکردنی دۆخی عێراق و ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌کان، یاخوود ئه‌مه هه‌نگاوێکه بۆ کپکردنی نارهزایهتهکان .
ئایا لهگۆڕناکاریهکاندا له‌حکومه‌تی ناوه‌ند رێژه‌ی وه‌زیره‌کانی کوردکه متر ده‌بێته‌و.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه.
دکتۆر فه‌رهاد ده‌ڵێت ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌نیازه بیکات هه‌نگاوێکه بڕیاربوو پێشتر ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و گۆڕانکاری ناوخۆیی و گرژیه‌کانی هه‌ندێک ناوچه‌ی وه‌ک پارێزگای دیالا ڕوویدا و ئه‌گه‌ری که‌وتنه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له‌نیوان پێکهاته‌ی شیعه‌و سوونه لێبکه‌وێته‌وه وای کرد ئه‌و پرۆسه‌یه دواکه‌وێت.
هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وه‌ت بههۆکارێکیکهی دواکه‌وتنی گۆڕانکاریه‌کان ده‌زانێت.
ده‌شڵێت له‌دانیشتنی هه‌فتانه‌ی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێده‌چیت وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک له‌باره‌ی گۆڕانکاریی وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه قسه‌بکرێت.
له‌باره‌ی پۆسته‌کانی کورده‌وه ده‌ڵێت له‌ڕابردوودا له‌هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که و له‌کابینه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی پۆستی زۆرمان له‌ده‌ستدا له‌جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرو بریکاری وه‌زاره‌ته‌کان، ئه‌م گۆڕانکاریه‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی پێوه دیارنیه پێکهاته‌یه‌ک له‌پێکهاته‌کانی عێراق بکاته ئامانج.
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فه‌رهاد قادر کردوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5