ئیسرائیل لابردنی سزاکان لەسەر ئێران مەحکوم دەکات

سەرۆک وەزیری ئسرائیل ڕەخنە لە لابردنی سزا نێونەتەوەییەکانی سەر ئیران دەگرێت پاش ئەوەی ئاژانسی ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیبەوەدا نا کە تاران بەرنامی ناوکی کەمکردووەتەوە.

بنیامین نەتەنیاهۆ دەڵێت هەرچەندە ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا مۆر کردووە بەڵام ئێران دەستبەرداری هەوڵکانی نابێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بە کابینەی حکومەتەکەی گوتووە " هەڵگرتنی سزاکان یانی دابین کردنی سەرچاوەی زیاترە بۆ ئێران بۆ بنکۆڵ کردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەهاش بڵاو کردنەوەی تیرۆرسم لە جیهاندا".

هاوکات داوا کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیش دەکات تا بە وردی چاودێری دامەزراوە ناوکیەکانی ئێران بکات و سەر لە نوێش سزاکان بسەپێنێتەوە سەر تاران ئەگەر هەر پێشێلکارییەکی کرد.

ئێران دەڵێت بەرنامە ناوکیەکەی بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە بەلام ڕێبەرانی ئێران هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلیشیان دەکرد لە نەخشەی جیهاندا.

لەو ڕوانگەیەوەی تەواوی ژێرخانی ناوکی ئێران وەک خۆیانن و هیچ زیانێکی بەر نەکەوتووە، هەر بۆیە بەنیامین نەتەنیاهۆ ترس و نیگەرانی هەیە سەبارەت بەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوانەیە بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بدات و ئەمەش ببێتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.

پێشتریش سەرۆک وەزیری ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێرانی دەکرد و دەشڵێت ئیسرائیل هەرچییەک پێویست بێت دەیکات بۆ بەرگری لە خۆ کردن.