بەردەوام ئێمە هەموومان گوێ لە گۆرانی دەگرین بەڵام کەممان ئەو پرسیارە لە خۆمان دەکەین بۆچی ئەم یان ئەو گۆرانییە لە هزرماندا دەمێنێتەوە.
زۆر جاریش لەو ساتە وەختانەی دەکەوینە ڕامان لە ئێواران یان لە سپێدان، یانیش کاتێک خەمێک دامان دەگرێت ، بێگومان لەو کاتانەشدا شادمانییەک دەبێتە هاوەڵمان، ئەو گۆرانییانە لەبەرخۆوە دەڵێینەوە.
(هۆمه‌ر دزه‌یی) ده‌نگێک پڕ له هه‌ست و سۆزێکی عاشقانه، ده‌نگێک وه‌ک چۆن له ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه به چریکه‌که‌ی ئاشنا بووین ئاوه‌هاش تا ئێستا له ناخماندا ئاماده‌یه و له قوڵایی ئه‌م ده‌نگه ناوازه‌یه‌دا ده‌ژین.
ئایا ده‌کرێت ده‌نگی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی به ده‌نگێکی ڕه‌سه‌نی کوردی دابنێین؟
(هۆمه‌ر دزه‌یی) به‌رده‌وام به ئێستاشیه‌وه به‌شوێن ژیانێکی ساده‌ی بێ گرێ ده‌گه‌ڕێت له دێهاتدا و ئه‌وکاتانه‌ش که له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانه یان له شاره‌کانی کوردستاندایه، هزر و دڵیشی وا له گوندی (دووگردکان) ه که ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانی و به‌شێکی لاویشی له‌و گونده به‌سه‌ربردووه.
(هۆمه‌ر دزه‌یی) ژیانی خۆی هه‌ر ته‌نها بۆ گۆرانی ته‌رخان نه‌کردووه، به‌شێکی به‌رچاویشی داوه به نوسینه‌وه‌ی مێژووی هونه‌ری گۆرانی و موزیک وه‌ک ئه‌و کتێبه بابه‌تی و جوانه‌ی له‌سه‌ر حه‌یران و ڕاڤه‌کردنی حه‌یران نوسیویه‌تی، یانیش کتێبی "چیرۆکی موزیکی کلاسیک."
حه‌یران له ژیانی هونه‌ری هۆمه‌ر دزه‌ییدا چه‌ندێک ئاماده‌یی هه‌یه ؟
ئایا گۆرانییه‌کانی هۆمه‌ر دزه‌یی له ڕووه‌کانی موزیک و چڕین و هه‌ڵبژاردنی ده‌قی گۆرانییه‌کانی چه‌ندێک جیاوازن له هونه‌رمه‌ندانی تر؟
ئایا ده‌کرێت (هۆمه‌ر دزه‌یی) به لێبراڵترین هونه‌رمه‌ندی گۆرانی کوردی دابنێین؟
به‌شێکی به‌رچاوی ده‌قی گۆرانییه نوێیه‌کانی هۆمه‌ر دزه‌یی له نوسینی خۆیه‌تی، بۆچی؟
(هۆمه‌ر دزه‌یی) ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندوین که مه‌رج نییه سه‌رکه‌وتن یانیش داهێنان له ئه‌زمونه هونه‌ریه‌کاندا هه‌ر ده‌بێت له فه‌رهه‌نگ و جوگرافیایه‌کی دیاریکراودا بن به‌ڵکو ده‌شکرێت به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونه‌کانی تر وه‌ک ئه‌و سوده‌ی هۆمه‌ر دزه‌یی له گۆرانی و موزیکی ڕۆژئاوا بینیویه‌تی و گۆرانی وه‌های لێ به‌رهه‌م هێناوه که ته‌مه‌نیان زیاتر له 40 ساڵه وه‌لێ ئێستاش که گوێی ده‌ده‌یتێ وه‌ها هه‌ست ده‌که‌یت نوێترین گۆرانییه به‌رگوێت ده‌که‌وێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌تبات، ئیدی به‌ڕاستیش نازانم ئه‌گه‌ر نۆژه‌نکردنه‌وه و داهێنان ئه‌مه نه‌بێت، چی تره؟!
ئه‌م هونه‌ره‌ی (هۆمه‌ر دزه‌یی) به ئاسانی توانی جێی خۆی بکاته‌وه له‌ناو گوێگرانیدا به ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌کرێت بڵێم که هۆمه‌ری دزه‌یی گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی وه‌ک هونه‌رمه‌ندی نه‌وه‌کان ته‌ماشا بکرێت نه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی سنوردار له قۆناغێکدا.
زمان بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه لای هونه‌رمه‌ند (هۆمه‌ر دزه‌یی) ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نها له‌وه‌دا ناوه‌ستێت هه‌وڵ بدات وشه‌کان زیندوو بکاته‌وه یان ته‌نها بگه‌ڕێت به‌شوێن سه‌رچاوه‌ی ووشه دروسته‌که‌دا به‌ڵکو ئێجگار خۆیشی ماندوو ده‌کات بۆ داتاشین و دروستکردنی وشه‌گه‌لێکی نوێ تا له‌گه‌ڵ وشه نوێکانی تری زمانه زیندووه‌کانی جیهاندا بیگونجێنێت.
( هۆمەر دزەیی ) لە بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
Your browser doesn’t support HTML5