سەرۆکی تورکی رەجەب تەیب ئەردوگان لە رۆژی چوارشەممە هێڕشێکی توند کردە سەر ئەو ئەکادیمیستانەی کە رەخنە لە رێبازەکانیدا لە باشور رۆژهەڵاتی بە زۆرینە نشینی کوردا دەگرن و هۆشداری دا کە باجی دەدەن پاش کەوتنە چاڵی خۆفرۆشی.
دادوەرانی گشتی دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان کردوون دژ بە 1،200 ئەکادیمسیۆنی تورک کە سکاڵاییکێان واژوو کردبوون و شەرمەزاری کردارە لەشکەریەکان دەکەن دژ بە سەرهەڵداوانی کورد لە باشوری رۆژهەڵات.
بەڵای کەم 18 کەس بە هۆێ لێکۆڵینەوەکاندا دەستگیر کران.
یەکێتی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکان بە دەر لە هەمیشە لە بەیاننامەیەکدا شەرمەزاری ئەو لێکۆڵینانەیان کرد.
ئەردوگان لە یەکێک لە ووتارەکانیدا بۆ لایەنگیرانی ووتی ئەکادیمیستەکان چارەی راست و ناشیرینیان پێشان دا و ووتیشی ئەوان بە واژوو کردنی ئەو سکاڵایە لە هەر بۆنەیەکدا رق و کینەی خۆیان بەرامبەر بە وڵاتەکەمان، بەهاکان و مێژووەکەی دا نیشان دان.