لەگەڵ ڕووداوەکاندا: قەیرانی دارایی هەرێم و ئەگەری چارەسەرییەکان

قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌روادێ و قوڵتر ده‌بێته‌وه‌. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا بڕیاری پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی داوه‌ به‌ ناوی "ئه‌نجومه‌نی باڵای داهات" بە مەبەستی سەرپەرشتی کردنی داهاتەکانی هەرێم و هەروەهاش چۆنییەتی خەرجکردنیان.
ئایا ده‌کرێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ نوێیه‌ وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ چاره‌سه‌رکردنه‌کان ببینرێت؟
هه‌روادێ و ده‌نگی ناڕه‌زایی و بێزاری له‌ هه‌رێمی کوردستان زیاتر ده‌بن، هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی کۆنکریتی چاکسازییان نەخستۆتە ڕوو کە هیوایەکی بەخشیبێتە خەڵک و ئاسودەییەکیان پێبدات کە ئەم قەیرانانە ڕوو لە هێور بوونەوەن.

سەرکەوت شەمسەدین


کێ یان چ لایه‌نێک له‌ هه‌رێمدا ده‌توانێت سه‌رپه‌رشتی ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌و کاردانه‌وانه‌ بکات له‌ ده‌مێکدا ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و که‌م بۆتەوە؟

لەگەڵ هەروادێ و زۆربوونی ناڕەزاییەکاندا، خەڵکیش هەن کە هیوادارن ئەم ناڕەزاییانە بەرەنجامی خراپیان لێ نەکەوێتەوە و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش بتوانن هەنگاوی خێرا بنێن بۆ چارەسەرکردن و دابین کردنی ئایندەیەکی ئاسودە بۆ خەڵک و سەختییەکانی ئەم قۆناغەش وەک وانەیەک سەیر بکەن و بتوانن سودێکی گەورەی لێببینن لە پێناو ئایندەی هەرێمی کوردستاندا.

ئایا ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی هه‌رێم، دروستکراوه‌ یان به‌شێکه‌ له‌و قه‌یرانه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟
ئایا ئه‌م قه‌یرانانه‌ چه‌ندێکی تر درێژه‌ ده‌کێشن؟
چی ده‌بێته‌ فریادڕه‌س بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان؟
(سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین) نوسه‌ر و ڵێکۆڵه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

Your browser doesn’t support HTML5

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: قەیرانی دارایی هەرێم و ئەگەری چارەسەرییەکان