پێشانگایەکی وێنە لە قامشلۆ دەکرێتەوە

ڕۆژی شەممە لە شاری قامشلۆ پێشانگایەکی وێنە لە ژێر ناونیشانی لە سنە تا کۆبانی کرایەوە. ئەم پێشانگایە لەلایەن ڕێکخراوی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد کرایەوە کە 932 وێنەی وێنەگرانی گەنجی سەرانسەری کوردستانی تێدا نمایش کرا.

لە ناو ئەو 932 وێنەیەدا 77 وێنە هەڵبژێردران کە پاش ئەم پێشانگایەی قامشلۆ ئەو وێنانە لە کۆبانیش نیشان بدرێت پاشان لە هەرێمی کوردستان و شارە کوردییەکانی تورکیاش نمایش دەکرێن.

ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ئەو پێشانگایە ڕۆژنامەوان کۆماس شەهبازی بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە " ئێمە هەوڵ دەدەین کارێک بکەین کە گەنجەکان بە ڕێگای وێنە مەینەتییەکانی گەلی کورد بە جیهان نیشان بدەن".

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا زانا عومەر

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی زانا عومەر