بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەلاسکا ڕوودەدات

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 لەسەر پێوانەی ڕێختەر لە ولایەتی ئەلاسکای داوە.

شارەزایان دەڵێن نێوەندی بومەلەرزەکە بە 260 کیلۆمەتر دوور دەکەوێتە باکوری ۆژئاوای شاری ئەنکۆرێجەوە کە گەورەترین شاری ئەلاسکایە.

دانیشتوانی ئەنکۆرێج دەڵێن بەهۆی لەرینەوەکە لە خەو خەبەریان بووەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ڕاپۆرت لەسەر زیانەکان لەو ولایەتە ڕانەگەێندراوە.

کەشناسان دەڵێن ئەو بومەلەرزەیە هیچ مەترسییەکی سونامی لەگەڵدا نەبووە .