ئێران دەڵێت دەیان کەس بەهۆی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی سعودیە دەستگیر دەکرێن

وتەبێژێکی دادوەریی ئێران دەڵێت دوابەدوای هێرشێکە بۆ سەر باڵیۆزخانەی عەرەبستانی سعودیە لە تاران نزیکەی 100 گومان بار دەستگیر کراون و هەدێکیان پاشان ئازاد کران.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە زاری وتەبێژ غوڵام حسێن موحسنی ڕایگەیاند ئیژەیی ئەم دەستگیر کردنانەی ڕاگەیاند کە گوتی پاش هێرشەکەی مانگی یەک دەستی پێکرد. ئەو زانیاری زیاتری لەو بارەیەوە نەداوە.

ئەمە شتێکی نائاساییە بۆ ئێران لە دوای ڕووداوی لەو جۆرە بە ئاشکرایی دەستگیر کردنی خەڵکی ڕابگەیەنێت.

لە پاش ئیعدام کردنی مەلای ناوداری شیعە ئاین زا لەلایەن عرەبستانی سعودیەوە لە 2 ی مانگی 1 ، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە ئێران دەستیپێکرد. خۆپیشاندەران گڕیان بەردا لە باڵیۆزخانەی عەرەبستانی سعودیە لە تاران و هێرشیان کردە سەر کۆنسۆڵخانەکانی لە شارەکانی تری ئێراندا. ئەم خۆپیشاندانانەش بوون بە هۆی ئەوەی عەرەبستانی سعودیە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت، و گرژی و ئاڵۆزی نێوان هەردوو نەیاری هەرێمی زیادی کرد.