‌هێمن سەیدی: قسەکانی جۆ باێدن بە زیانی خودی ئەمەریکادایە

Hemn Seyedi

جێگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان جۆ باێدن لە ساڵی رابوردوو ووتی تورکیا یارمەتی داعش دەدات بەڵام هەر رۆژی پاش لە قسەکانی پەشێمان بوەوە و لە سەردانی ئەم دواییەیدا بۆ تورکیا و لەبەرامبەر داوود ئۆغڵۆدا ووتی " داعش، PKK و النوسسرە لە رووێ کردارەوە هیچ جیاوازیکیان نییە، هەر وا بە سادەیی گروپی تیرۆریستین" ئاخۆ ئەم جۆرە لێدوانانە چ قورسایێکیان هەیە و چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر باری مۆراڵی کوردی وە یاخود شەری دژ بە داعش و گروپە تیرۆریستەکانی تر؟

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لەو بروایەدام قسەکانی جۆ باێدن لە راستیدا بە زیانی خودی ئەمەریکادایە، چون بەڵگە بە دەستەوەیە، جیا لەوەی ئەمەریکا هەماهەنگی هەبوە لەگەڵ یەپەگە وەکو دستێکی پەکەکە، بەڵکو بەڵگە بە دەستەوە هەیە کە لەگەڵ خودی پەکەکە لە چەندین ناوچە هاوکاری کردووە، کە واتە دەکرێ بڵێن ئەوە قسەیەک بوو تەنیا ویستی بۆ دڵخۆشی تورکیا و داوود ئۆغڵۆ بیکات.

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت لە ئێستادا بە هێزترین هێزی نا دەوڵەتی دژە تیرۆر لە ناوچەکەدا پەکەکەیە، کە لە چەندین سەنگەر، هەر لە شەنگالەوە بگرە هەتاکو کۆبانی، هەتاکو شیانی گرتنەوەی رەقە، خەریکە بۆ خۆێ و هاوپەیمانەکانی لە دژی داعش خەبات ئەکەن.

کاک هێمن دەشڵێت خەباتی کورد لە دژی داعش بوەتە خەباتێکی ستراتیژی، پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤان بە خاتری دڵ خۆشی ئەمەریکا خەبات ناکەن، بەڵکو بە خاتری بەرژەوەندی خۆیان خەبات ئەکەن، جا ئەوەی بەرژەوەندی ئەوانیش هاوکات هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ بەرژەوەندی جیهانی، لەگەڵ خەباتی جیهانی بە دژی داعش، ئەوە چ باشتر، بەڵام وا نییە ئەوان چاو لەوە بکەن داخوا چ کاری بکەن ئەمەریکا پێی خۆشە و چ کارێک دەکەن کە ئەمەریکا پێی ناخۆشە".

Your browser doesn’t support HTML5

Hemn Seyedi