ئەحمەد میرە: هەرێمی کوردستان لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەدایە

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

ئێمەی دانیشتوانی ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گەواهی سەدان رووداوین کە تێدا کاربەدەستانێک، بەرپرسانێک لە بەرامبەر کەم و کوڕی لە کارەکانیاندا، یان دەست لە کارەکانیان کێشاوەتەوە وە یاخود لە ژێر فیشاردا لە کارەکانیان دوور خراوەنەتەوە و بگرە جاریش هەبوە سزا دراوون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان سەرەرای ئەو تەنگەژە و بارگرانیە تاکە بەرپرسێکیش نە دەستی لە کارەکەی کێشاوەتە و نە لێپێچینەوەش لە کەس کراوە.

Barzani

Nechirvan Barzani

ئەحمەد میرە سەرنووسەر گۆڤاری لڤین پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا " دەڵێت چەند خاڵێک هەیە بۆ کەس دەستی لە کارەکەی نەکێشاوەتەوە وە یاخود لە کەسیش لێپێجینەوە نەکراوە، ئەوەیە، کەڵتوری سیاسی لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەڕەتی بەرژەوەند و حیزبی راگێراوە وە کاربەدەستانی ئێمە هەست بە کەم و کۆری دەکەن ئەگەر بێت و دەست بەرداری پۆستەکانیان بن، خاڵێکی دووەم بەرپرس لە هەرێمی کوردستان، بەشی زۆریان خاوەنی کەسایەتی بەرپرسانەی نیشتمانیانەی دڵسۆزانە نیین، کە هەست بکەن کۆمەڵگا کەوتوەتە قەیرانەوە، خاڵی سیەم بەرپرسیارەتی لە هەرێمی کوردستاندا وەکو جۆرێک لە بازرگانی کردن لێهاتووە، وەکو سەرچاوەی خێر و خۆشی و بۆ تارمایی بەختەوەری بۆ ئەو کەسانەی پۆستە باڵاکانیان بە دەستەوەیە.

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت لە وڵاتی ئێمەدا هەموو هەوڵی کۆنترۆڵکردن و مانەوە لە پۆستەکانیاندان، وە ئەو نەرێتە لە بەرپرسە باڵاکانەوە شۆڕ بوەتەوە بۆ خوارەوە بۆ ناو هەموو جۆرەکانی بەرێوەبردن لە هەرێمی کوردستان.

کاک ئەحمەد دەشڵێت سەرۆکی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی 20 ساڵی رێکە، ماویەک وەکو جێگری سەرۆکی حکومەت وە ماوەیەک وەکو سەرۆکی حکومەت و ماوەی 20 ساڵە کاربەدەستی یەکم و دووەمی دەسەڵاتی کارگێڕیە لە هەرێمی کوردستان وە ئەمانە هیچ دەسەڵاتێک نییە لە هەرێمی کوردستان توانای لێپێچینەوە و محاسەبەکردنی ئەم بەرپرسانەی هەبێ".

Your browser doesn’t support HTML5

Ahmad Mira