دوو فڕۆکه‌ی بچووک له نزیک کەناری لۆس ئانجلس خۆیان به یه‌کتردا داوە. لەو ڕووداوەدا کەس ڕزگاری نەبووە.
ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕادەگەیەنێت دوو پیاوی 61 و 81 ساڵی له نێو فڕۆکەیەکیان بوون و ژنێکی 72 ساڵیش له ناو فڕۆکه‌که‌ی دیکه بوو. بەڵام هەتا ئێستا ژمارەی سەرنشینەکان بە تەواوەتی نەزانراوە.
کاپتانی پاسه‌وانی کەنار دەریا ڕایگەیاند هه‌ر دوو فڕۆکه‌که له فڕۆکه خانه‌ی تۆرهنس دەرچوون و هه‌ر دوو فڕۆکه‌وانیش خاوه‌ن ئه‌زموون بوون.
ڕۆژنامەی لۆس ئانجلس تایمس ڕادەگەیەنێت خەڵکی لە نێو کەشتییەکی تایبەتی ماسیگر شەوی هەینی پاسەوانانی کەنار دەریایان ئاگادار کردۆتەوە لە کەوتنی فڕۆکەیەک بۆ ناو دەریا.
کارمه‌ندانی فریاگوزاری له شوێنی ڕووداوەکە پاشماوه‌ی فڕۆکه‌یه‌کیان دۆزیوەتەوە، به‌ڵام ئه‌وی تر دیار نییە.