کورد هەمیشە لە هەر بەرکی سنوری ئەو وڵاتانەی تیدا دابەشکراوە و شەڕ هەبووە، لە نێوان بەرداش وە یاخود چەکۆشی ئەو لاو و سندانی ئەم لا گیری خواردووە. لە رۆژی شەممە تورکیا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بە بێ راوەستان بۆمبارانی هێزەکانی سەر یەپەگەی کرد. ئاخۆ بیانوەکانی تورکیا بۆ ئەو بوردومانانە تا چەند رەوان؟
ناسر باباخانی رۆژنامەوان مامۆستای زانکۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە بێگومان هیچ رەواییەکی نە لە باری ئینسانیەوە، نە لە باری یاساییەوە، وە نە لە باری سیاسیەوە نییە، هەموومان باش ئاگادارین بە تاێبەتی لە ماوەی سێ ساڵی رابوردوودا گوڵڵوڵەی ئەردوگان لە دووای بەسەر هاتەکانی کۆبانی بە توندی کەوتووەتە لێژی و هیچ رەواییەک بۆ ئەو تۆپبارانانە نییە وە تەنیا و تەنیا ئەوە کارکردنێکی بۆ مەبەستی ناوخۆی هەیە بۆ ئەوەی گرفتەکانی بکێشێتە ئەو بەری سنورەکانی تورکیاوە.
کاک ناسر هەر وەها دەڵێت ئەوەی کە ئێستا ئەمەریکا دەیەوێ دەورێکی نێوەنگیری بکا لەو نێوەدا، نایەوێ تاێ تەرازووەکە بۆ لای کوردەکە خوار بێتەوە، هەر بەو شێوە بە باشیش دەزانێ قازانجی ئەو لایەنە کوردیەکە بپارێزێ.
کاک ناسر دەشڵێت ترسی تورکیا نە لە سوریایە، نە لە داعشە و نە لە هیچ جەریانێکی تایبەتدا ، گرفتی تورکیا کوردەکانە.
Your browser doesn’t support HTML5