موحەمەد تۆفیق ڕەحیم: بەڵێ هەردوو پڕۆژەکە بە ئاگاداریی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە

موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم

بزوتنەوەی گۆڕان دوو پڕۆژەی خستۆتە ڕوو بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان.

لە پڕۆژەیەکدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی، بزوتنەوەی گۆڕان 14 خاڵی خستۆتە ڕوو لەوانە گێڕانەوەی سامانی کەڵەکەبووی بەرپرسە باڵاکان و هەروەهاش لادانی وەزیری سامە سروشتییەکان لە پۆستەکەی.

بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت لە هەرێمی کوردستاندا قەیرانی ئابوری بوونی نییە چونکە هەر لە بنەڕەتەوە هەرێم ئابوری نییە و ئەوەی کە هەیە وەک دەڵێت قەیرانی داراییە و لەبەر چەند هۆکارێکپارەی نەختینە لەلای حکومەت نەماوە و ئەوەی بزوتنەوەکەشی وەک پڕۆژەیەک بۆ چارەسەرکردن خستویەتییە بەردەست بۆ چارەسەرییەکی ڕاستەوخۆی بە پەلەیە بۆ دابینکردنی نەختینەیە بە مەبەستی دابەشکردنی موچە.

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم، سەبارەت بە گێڕانەوەی پارەکانی دەرەوە دەڵێت ئەم دۆسێیە پێشتریش لە پەرلەمان باسکرابوو و وە ئێستاش فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ئەم بابەتەی وروژاندووە و دەشڵێت بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایە کە بڕێک پارەی زۆر هەیە لە هەرێمەوە براوەتە دەرەوە بەڵام نازانرێت لە کوێیە و باسیش لەوە دەکات تا هەرێم دووچاری پشێوی زیاتر نەبێت و قەیرانەکە قوڵتر نەبێت و خەڵک پەنا بۆ شتی تر نەبات هەر بۆیە لە هەموو شتێک گرنگتر گەڕاندنەوەی ئەو پارانەیە بۆ ناو هەرێم.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ موحەمەد تۆفیق ڕەحیم