شەماڵ بەشیری: بە ئەندازەی پێویست لێکۆڵینەوە لەسەر بیر و رامانە ئاێینی و سیاسیەکانی مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی نەکراوە

Shamal Bashiri

لەو رۆژەوە مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی لەم جیهانە ماڵئاوایی کرد، هەمیشە ساڵیادی بەرز راگیراوە،کورد کە هەمیشە کێشەکەی نەتەوایەتی بوە، بۆ بەو شێوە لە کەسایەتیەکی ئاێینی وا رێز دەگیردرێت

Ahmad Eskandari & Shekh Iziddin Hossaeini

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لەو بروایەدام هەتا ئێستاکانەش بە پێی پێویست رێز لێنان لە مامۆستا حوسەینی نەکردراوە، واتە رێزلێنان لەو چوارچێوەدا کە تێشک بخرێتە سەر بیر و رامان و بۆچوونە ئاێینی و سیاسیەکانی مامۆستا بە تاێبەتی لەو بەشە مێژوویەی کورد دا لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە مامۆستا تێدا بەشدار بوە بە پێی پێویست شیبکرێتەوە، پەردە لەسەر هەڵبدرێت و رؤڵ و کاریگەریەکانی لەو قوناغەدا لە مێژووی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا ئاشکرا بێت، لەو رووەوە تا ئێستا کەم و کۆریەکی زۆر دبینم.

کاک شماڵ هەر وەها دەڵێت پێویستە لە بوعدی مێژووی ئەندیشەوە لە بیر و بۆچوونی مامۆستا نزدیک ببینەوە و شیکاریەک بۆ بیر و بۆچوونی مامۆستا بکەین.

کاک شەماڵ دەشڵێت مامۆستا هەم لە ژینگەیەکی ئاێینی و هەم سیاسی نەتەوەییدا لە داێک دەبێت ، لە هەرێمە جۆرا و جۆرەکانی مۆکریان دەچێت دەرس دەخوێنێت، وە لە لایەن کەسانێکەوە مامۆستا دەرس دەخوێنێت کە ئەوە زۆر زۆر گرنگە کاری لەسەر نەکراوە ئەو مامۆستایانەن کە لە کاتی خۆێدا ئەندامی کۆمەڵەی ژ.ک بوونە، ئەو کەسانەدا بوونە کە سەرەتای مۆدیرنێتە وە یاخود مودیرنیزمیان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا لێ داوە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Shamal Bashiri