هادی سۆفیزادە: دەست بەسەراگرتنی شەرڤانان بەسەر ئەو ناوچەدا دەستی تورکیا لە سوریا کورت دەکاتەوە

Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌

ئێستاکە باس لەو سیناریۆە دەکرێت کە لە رۆژئاوای کوردستان بەرێوە دەچێت و ئەو پرسیارە بۆ زۆر لە شیکەرەوان هاتەوە ئاراوە ئاخۆ فرۆکەخانەیەک، ناوچەیەک کە تا دوێنی بە دەستی بەرەی نوسرە و داعش وە بوو، تورکیا هیچ نگرانیەکی نەبوو، ئێستاکە کە کورد دەستی بەسەردا گرتووە بۆ ئەوەندە نگرانە؟

YPG

هادی سۆفیزادە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا رەوشی رۆژئاوای کوردستان زۆر هەستیارە و پێی ناوەتە قوناغێکی چارەنووس سازەوە، کە ئەتوانێ چارەنووسی هەر چوار پارچەی کوردستان بە خۆیەوە گرێ بدات، یەکێک لە گرنگترین داهاتووێ کورد وە یاخود رۆژئاوای کوردستان پێکەوە لکاندنی کانتونی عەفرین و کۆبانیە وە ئێستاش تەنها رێگرێک تورکیایە، لەبەر ئەوەی دەست بەسەراگرتنی ئەو ناوچەیە بە واتاێ دابڕانی تورکیایە لە هەموو ئەو خەون و خەیالانە و سیاسەتی تورکیا تێک ئەدات.

کاک هادی هەر وەها دەڵێت بۆیە ئەو فرۆکەخانە نزدیکی تەل رەفعەتە وە هەر وەها لەسەر سنووری عەزاز کە بەرەو حەلەب ئەروات و شا ڕێ پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەو هێزانەی دژ بە کوردن و دەوڵەتی سوریاش تا رادەیەک، بۆیە هەستیارترین ناوچەیە کە پەیەدە دەستی بەسەردا گرتووە کە دەستی تورکیا لە سوریا کورت ئەکاتەوە.

کاک هادی دەشڵێت ئەوە مەرگی دەست تێلەڵاوکردنی تورکیادایە لە رۆژئاوای کوردستان و سوریاش.

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hadi Sofizadeh