خوسرەو گۆران: قسەکانی عەبادی لە جێ خۆێدا نییە و تەنها بۆ راکیشانی خەڵکی سادەی کوردە

خوسره‌و گۆران Khosro Goran

سەرۆک وەزیری عێراق عەبادی دەڵێت " با هەرێم داهاتی نەوتمان را دەست بکات، ئێمەش موچەیان دەدەینی" لایەنی کوردیش روانینی جیاوازیان لەو بارەوە هەیە.

خوسرەو گۆران سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردسان لە پەرلەمانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" قسەکانی عەبادی لە جێ خۆێدا نییە، چونکە رێکەوتنێک هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی بەڵام حکومەتی عێراق جێ بە چێ ناکات.

کاک خوەسرەو هەر وەها دەڵێت عەبادی دەیەوەێ بەو قسانە خەڵکی سادەی کورد بۆ لای خؤ راکێشی، بەڵی راستە لەوانەیە عەبادی و غەیری عەبادی بیانەوێ موچەی هەموو هەرێمی کوردستان بدەن بەڵام بە مەرجێک کوردستان واز لە هەموو شتێک بێنێ و وەکو هەر پاریزگایەکی عێراقی سەوداێ لەگەڵدا بکرێت.

کاک خوسرەو دەشڵێت تازە رێکەوتنێک هەیە، بۆ رێکەوتنێکی تر بکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Goran Khosro