دەیڤد کامیرۆن هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا

دەیڤد کامیرۆن دەستیکرد بە هەوڵێکی سەرەکی چڕوپڕ بۆ ئەوەی بەریتانیا لە ناو یەکێتی ئەوروپادا بهێڵێتەوە، بەر لە ڕیفراندۆمەکەی 23 ی مانگی 6.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا جەختی کردەوە لەوەی کە بەرژەوەندی ئاسایشی بەریتانیا لەوەدایە لەو یەکێتییە 28 وڵاتییەدا بمێنێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەو مەترسییانە کرد کە سەرچاوەکانی ڕوسیان و هەروەها زیاد بوونی هەڕەشەی گروپە توندڕەوەکانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوتی مەم گرفتانە وەکو بەشێک لە هاوپەیمانی دەتوانیت مامەڵەی لەگەڵدا بکەی.

دەیڤد کامیرۆن گوتی " لە جیهانێکدا کە لەلایەکەوە پوتینت هەبێت و لەلایەکەی ترەوە داعش چۆن دەتوانیت بەهێز بمێنیتەوە؟ بە یەکگرتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێت و هاوبەشەکانت و هاوڕێکانت".

کامیرۆن چاوی بە وەزیری داد مایکڵ گۆڤ و چەند وەزیری تر کەوت کە پشتیوانی لە هەڵمەتی بەجێهێشتنی یەکێتی ئەوروپا دەکەن، بەڵام هەتا ئێستا لە کابینەکەیدا زۆرینەی لەگەڵ ڕیفراندۆمدان. ئەمەش پارتی کۆنەپارێزی کردۆتە دوو بەشەوە.

هەردوو بەشەکەش چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمانڕەوای لەندەن بۆریس جۆنسن دەکەن لەسەر هەڵمەتی بەجێهێشتنەکە. چاوەڕوان دەکرێت درەنگانێکی یەکشەممە هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت.