نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆمبە چێندراوەکانی ڕومادی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی خێزانەکان دروست دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕادەگەیەنێت ئەو بۆمبانەی کە لەلاین ڕێکخراوی توندڕەوەی دەوڵەتی ئیسلامییەوە چێنراون گێرانەوی خێزانەکان بۆ شاری ڕومادی تازە ئازادکراو دووا دەخات.

ئەوە دوو مانگە کە هێزە عێراقییەکان بە هاوکاری هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا و چەکدارە سوننەکان ڕومادییان لە دەستی توندڕەوان ئازاد کردەوە.

کاربەدەستی پێشوەچوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لیسا گراندێ دەڵێت بۆمبێ نەتەقێندراوەی بەو جۆرە هەش کەسی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابوردوودا کوشتووە. هەروەها دەشڵێت ئەو کەسانە لە کاتی پشکنینی ماڵەکانیان یان هەوڵدانیان بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکانی ناو شارەکە گیانیان لەدەستداوە.

گراندێ دەشڵێت گێرانەوەی ئەو خێزانانە بۆ ماڵەکانی خۆیان بە پارێزاوی ئەرکی هەمو لایەکە.

شاری ڕومادی کە پایتەختی پارێزگای ڕومادییە لە مانگی پێنجی ڕابوردوو کەوتە دەست توندڕەوانی داعش و لە مانگی 12 ئازاد کرا.