کێشەی نێوان حکومەتانی ناوەندی و نەتەوە بن دەستەکان، کە دێتە سەر پێشلکاریەکان لە مافەکانی مرۆڤ هەمیشە هەڵسەنگاندنەکانیان، بریارەکانیان مشت و مڕیان لەسەر هەبووە ئاخۆ کام لا رەوایە.
سەعید سەنەندەجی هاوسەرۆکی رێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە داخەوە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهانی سوەم وە یاخود بە ریسکاچوو ئەم مشت و مڕە لە سەر هەڵسەنگاندنەکان لە نێوان حکومەتەکان و هاووڵاتیاندا هەمیشە بەردەوام بوە، دەوڵەتەکان خۆیان کردوەتە کوێخا و نوێنەری ئەو خەڵکە، کە لە راستیدا نە کوێخایەتیەکە دەکەن و نە نوێنەرایەتیەکە بەڵکو وەکو حکومەتێکی دیکتاتۆری فەرمانرەواییان دەکەن.
کاک سەعید هەر وەها دەلێت نەتەوەکانی بن دەست تا ئێستا چ لە ئەفەریکا وە یاخود لە کوردستانی خۆمان، هاووڵاتیان بە تێکۆشانی خۆیان مافەکانیان بە دەست هێناوون، نە نەتەوە یەکگرتووەکان و نە ئەو وڵاتانەی هەڵگری ئاڵای مافەکانی مرۆڤن بە ئەرکەکانی خۆیان وەکو پێویست هەڵ نەساوون.
سەبارەت بە هەڵسەنگاندنەکانی نێردراوی یەکێیتی ئەوروپا لە دەمی سەردانیدا بۆ دیار بەکر دەڵێت بە باشی و بە جوانی باسی بارودۆخەکەی کردووە کە تێدا هاتووە گوایە لێرە تورکیا نزیکەی 20 هەزار کەسی لە شارەکاندا راوو ناوە، ئەشکەنجەی خەڵک دەکەن، شەڕێکی لە دژی ئەو خەڵکە بەرپا کردووە و پۆلیس خەلک دەکوژێ و ئەشکەنجەیان دەدات".
Your browser doesn’t support HTML5