لێکۆڵینەوە لە شیانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە پێشمەرگە لەلایەن داعش دەکرێت

کاربەدەستانی کورد لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا کار دەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئایە توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی هێرشی چەکی کیماییان لە ناوچەی شەنگال دژ بە پێشمەرگە کردووە یان نا.

دەیان پێشمەرگە و کەسانی سڤیلیش بە پێی ڕاپۆرتان توشی دڵتێکچوون و ڕشیانەوە بوون پاش ئەوەی موشەکە دەستکردەکانی داعش لەو ناوچەیەی دا.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری دەڵێت ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ‌هێرشەکەی 25ی مانگی 2 دەکرێت.

بە پێی دەسەڵاتدارانی کورد ئەگەر ئەم هێرشە پشتڕاست بکرێت دەبێتە هەشتەم هێرشی چەکی کیمیایی بۆ سەر هێزەکانیان.

بەڕێوەبەری گشتی دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا جەیمس کلاپەر لە سەرەتای مانگی 2 بە کۆنگرێسی ڕاگەیاند ئەو گروپە توندڕەوە چەکی کیمیاییان لە عێراق و سوریاش بەکارهێناوە.