دکتۆر یوسف مەحەمەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەرەرای ئەوەی ماوەیەکە بە فەرمانێکی نە یاسایی لە کارەکەی دوور خراوەتەوە، بەڵام لە گەشتەکەیدا بۆ دەروەەی وڵات و دەرکەوتنەکانی وەکو سەرۆکی پەرلەمان قسە دەکات.
دکتۆر عەبدوڵا گۆران چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە مەبەست لەو سەردانانە دەڵێت " دیارە یەکێک لە ئامانجی سەردانەکانی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوروپا ئەوەیە روونکردنەوەی باری ئێستای هەرێمی کوردستان بۆ هاوپەیمانەکان وە بۆ ئەوانەی دۆستی کوردن وە ئەوانەی بەرژەوەندیان هەیە لە بەرەو پێشەوە چوونی دیمۆکراسی لە هەرێمی کوردستاندا شی بکاتەوە، وە سەردانەکەشی بۆ بریتانیا بۆ ئەوەی لە نزدیکەوە چاوی بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و رەوەندی کوردی بکەوێت".
دکتۆر گۆران هەر وەها دەلێت" من کەم و زۆر ئاگاداری ئەو پەیامانەم کە سەرۆکی پەرلەمان هەیەتی بۆ تەوای کاییەی سیاسی لە کوردستاندا وە لەگەڵ ئەوەشدا رەوەندی کوردی لە دەروەی کوردستان وە بە تاێبەتی لە بریتانیا، یەکێک لە هەرە پەیامە سەرەکیەکانی سەرۆکی پەرلەمان ئەوەیە کە ئەو بارودۆخە سیاسیەی کە لە کوردستاندا خوڵقاوە بەو پینە و پەڕۆیە چارەسەر ناکرێ کە دەسەڵاتی سیاسی دەیەوێ بیکات.
دکتۆر گۆران هەر وەها دەشلێت" ئەوەی کراوە بەرامبەر بە دیمۆکراسی وە بە تاێبەتی بەرامبەر بە سەرۆکی پەرلەمان وە بەرامبەر بە وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆران بە شێوەیەکی دیاریکراوو، بە راستی چوونە دوواوەیەکی زۆر زۆر مەترسیدارە لەگەشەی دیمۆکراسی لە هەرێمی کوردستان وە شیانی هەیە ئەو تاقیکردنەوەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بخاتە مەترسیەوە.
Your browser doesn’t support HTML5