له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) دوو ته‌وه‌ر باس ده‌کرێن.
یه‌که‌م: ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران
ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی بوونه‌وه زۆرترایه‌تی له مه‌جلیسی شورای وڵاته‌که‌دا. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م نوێنه‌ره نوێیانه ده‌توانن چی بکه‌ن تا وه‌ک جیاوازییه‌ک ببینرێت له‌گه‌ڵ مه‌جلیسی شورایه‌کدا که کۆنه‌پارێزان تیایدا زۆرینه بوون؟
کاردانەوەکان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی وڵاتەکە و لەسەر ئاستی دەرەوەییش سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ئێران جۆراوجۆرن. هەندێک بە ئاماژەیەک لێی دەڕوانن بۆ خواستی گەلانی ئێران بۆ کرانەوە بە ڕووی وڵاتانی ڕۆژئاوادا، لە دەمێکدا هەندێکی تریش لەوبڕوایەدان هیچ هەڵبژاردنێک لە ئێران‌دا ناتوانێت گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بە دوای خۆیدا بێنێت.
بۆ له ئێستادا ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت ڕیفۆرمخوازان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنن؟ ئایا ده‌توانن چی بکه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێرانی سه‌روه‌ختی سه‌رۆکایه‌تی موحه‌مه‌د خاته‌می؟
کورد به تایبه‌تی و گه‌لانی ئێرانیش به‌گشتی چ ده‌ستکه‌وتێکیان ده‌بێت له‌م وه‌ک ده‌گوترێت ئاڵوگۆڕه سیاسیانه‌دا؟
(هیدایه‌ت قادری) شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5
دووهه‌م: ئاگربه‌ست له سوریادا
ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندراوه له سوریا به‌ڵام به ژماره‌یه‌ک ئه‌گه‌ری گه‌وره‌وه.
هەر لە دەستپێکی ئەم ئاگربەستەوە تا ئێستا وەک سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەکەن دەیان پێشێلکاری لە بەندەکانی ئەم ئاگربەستەدا کراون، هەر بۆیەشە بە گومانەوە لێی دەڕوانرێت لەوەی بتوانێت ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.
یەکێک لەو سەرنجانەی تر هەن لەسەر ئەم ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە سوریا ئەوەیە ئەگەر هاتوو ڕێککەوتنەکە بە تەواوی شکستی هێنا چ پلانێکی تر هەیە تا جێی بگرێتەوە، و ئایا هیچ پلانێکی ئامادە هەیە؟
ئه‌و ئه‌گه‌رانه چین ئاگربه‌ستی سوریا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه؟
ئه‌م ئاگربه‌سته له به‌رژه‌وه‌ندی کێیه؟
کورد له سوریادا چۆن ده‌توانێت ئه‌م ئاگربه‌سته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربهێنێت؟
ئایا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌ره‌ی نوسره و ڕێکخراوه جیهادیه‌کانی تر ڕێگه‌ده‌ده‌ن ئاشتی له سوریادا بێته ئاراوه؟
(شه‌لال گه‌دۆ) سکرتێری پارتی چه‌پی دیموکرات وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5