چەند رۆژێکی تر یەکمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی فمینیستی کوردستانە کە هاوکاتە لەگەڵ 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان. ساڵەهایە هەر کام لە پارتە کوردیەکان لە بەشەکانی کوردستاندا رێکخراوەی تایبەت بە ژنانیان هەبوە، ئاخۆ هۆێ چی بوو لە جیاتی بەردەوام بوون لە کارکردن لە ناو ئەو رێکخراوانەدا ئەم پارتە هاتە دامەزراندن؟
کازیوە ئەنامەقی دەروونناس و ووتە بێژی پارتی فمینیستی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە کوردەواریدا بۆشاییەکی زۆر بە دی دەکرا سەبارەت بە جێگە و پێگەی و جێگای دەستی ژنان لە چالاکیەکاندا، راستە ژنان لە هەموو پارتە کوردیەکاندا ژنان چالاکی تاێبەتیان هەیە، بەڵام ئەو چالاکیەی ئێمە بە دەستمانە زۆرتر گەیاندنی ژنانە بە ئاستی سەرکردایەتی و رێبەرایەتی".
کازیوە خانم هەر وەها دەڵێت" لە پارتە کوردیەکاندا دەسەڵات زیاتر لە دەستی پیاواندا ماوەتەوە و تەنانەت ئەو حیزبانەی رێگە دەدەن بە ژنانیش چالاکی بکەن و بێنە نێۆ بارە سیاسیەکانەوە، سەقفێکی شیشەییان داناوە کە ژنان لەو سەقفە شیشەییە ناتوانن زیاتر سەر بکەون وە هەتا ئەو ئاستەی کە لە دەستەڵاتی پیاواندا دەمێنێتەوە دەتوانن چالاکی بکەن و بەرەو پێش بچن".
کازیوە خانم دەشڵێت ئامانجی پارتی فمینیستی کوردستان ئەوەیە ژنان بتوانن بە بێ ئامادە بوونی پیاوان وە بە بێ دەسەڵاتی پیاوان و دەست تێکەڵاوی پیاواندا لە کاروباری ژناندا، کۆمەڵێک ژن پێبگەینێت کە بگەن بە ئاستی خود رێبەری و سەرکردایەتی".
Your browser doesn’t support HTML5