هێمن سەیدی: تورکیا لەبەر کورد، لەبەر پەکەکە هۆشی بە داعشەوە نییە

Hemn Seyedi

ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کورد PYD لە دوواترین چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ حوریەت دەیلی نیوز دەڵێت پێویستە تورکیا واز لەو " کوردە فۆبیا " بهێنێت. دێڤید فیلیپس مامۆستای زانکۆێ کۆلۆمبیا و راوێژکاری باڵای پێشینی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ کیلی بێرکلی پارێزەر و شارەزا لە ناوەندی سەبارەت بە تیرۆریسم لە کولیژی John Jay لە هەفتەکانی رابوردوودا ووتارێکیان بڵاو کردەوە کە تێدا چەندین پێشنیار ئاراستە کراوون سەبارەت بە لادانی PKK لە لیستی تیرۆریستانی وەزارەتی دەرەوە و هەڵس و کەوتی تورکیا لەگەڵ کورد کە دەلێن لادانی PKK لەو لیستەدا دەکرێ ببێتە زەمینەیەک بۆ هاوکاری لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و PKK لە شەڕی دژ بە داعش و هەر وەها وتو وێژکردن لە نێوان حکومەتی تورکیا وPKK ، بێجگە لەوانە دەیان لە شارەزایان و شرۆڤەکارانی تریش بە هەمان ئاراستەدا لە تورکیا داوا دەکەن رێبازێکی دۆستانە و کراوانەتر لە بەرامبەر کوردا بگرێتە بەر. ئاخۆ ئەم نگرانی و " فۆبیای" تورکیا و بەو جۆرە دژایەتی کردنە لە باکور و باشوردا شیانی هەیە تورکیا بەرەو کوێ ببات؟

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" کێشەکە ئەوەیە لە پەناێ ئەو " فۆبیایەی" وە یاخود ئەو هەراسەی کە تورکیا لە کورد هەیەتی، لە رادەیەکی کەمتریش ئێمە ئەو هەراسە لە داعش نابینین، واتە تورکیا لەبەر کورد، لەبەر پەکەکە هۆشی بە داعشەوە نییە، ئەگەر نەڵێن کە پەیوەندی لەگەڵدا هەیە، ئەگەر نەڵێن بەشێک لە پلانەکانیەتی وە یاخود داعش ئامرازێکە بە دەست تورکیاوە، لایەنی کەم دەتوانین بڵێن هیچ هەراسێکی لە داعش نییە".

سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەگەر بێت و تورکیا رۆژئاوا داگیر بکات، ئاخۆ کونترۆڵی پێی دەکرێ؟ کاک هێمن دەڵێت " نەخێر، بە هیچ شێوەیەک، لەبەر ئەوەی لەوێ لەگەڵ هێزێکی بێ وێنە رووبەرووێ دەبێتەوە، هێزێک کە دوو تاێبەتمەندی گەورەی هەیە، ئەزمونی شەر لەگەڵ داعشدا هەیە وە خاوەن پێیگەیەکی جەماوەری گەورەیە".

کاک هێمن دەشڵێت" بە بێ بوونی پەکەکە لە دانووستاندنەکاندا، لە کۆنفرانسەکاندا، لە دانیشتنەکاندا، هێچ ناتوانین کە هێوایەکمان هەبێت کە چارەیەکی درێژ خایەن بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین، تورکیا، رۆژئاوا، سوریا، باشور، تەنانەت رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ببینیننەوە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hemn Seyedi