نیاز عەبدوڵا: ئاماری قوربانیەکان و بۆشایی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ژنان بابەتێکی مەترسیدارە لە کۆمەڵگادا

Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

ئەگەر جیهان لەسەر دوو ستووندا راوەستابێت، ژن یەکێک لەو ستوونانەدایە، وە تا ئەو کاتەی ژن لە هەموو کۆت و بەندێکدا ئازاد نەبێت، کۆمەڵگاش ئازاد نابێت، وە ئەگەر کۆمەڵگاش ئازاد نەبوو وەکو ئاوێکی مەنگ لە شوێنی خۆێدا دەمێنێتەوە نە گەشە دەکات و نە بەرەو پێشەوە چوون.

نیاز عەبدوڵا رۆژنامەوان و چالاکی مافەکانی مرۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا و لە رۆژی جیهانی ژناندا وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە سەبارەت بە مافەکان و پرسەکانی ژنان. نیاز خانم دەڵێت:

" ژن لە هەرێمی کوردستان توانێوەتی بەشداری کارای بێت لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، میدیا، پەروەردەیی وە ئەو بوارانەی پێشتر لەسەردەمی بەعسدا نەیدەتوانی توانا و کارایی خۆێ بە گڕ بخات و لە پراکتیکدا راهێنانی پێی بکات"

نیاز خانم هەر وەها دەڵێت لە دووای سالێ 1991 لە هەرێمی کوردستاندا بیانوەکانی نامووس پەرەستی بەهێزتر بوون، قوربانیەکانی ژن لە ژێر سایەی فەرمانرەوایی دەسەڵاتی کوردی کەمتر نەبوو لە قوربانیانی هەڵبجە، وە بە تاێبەت ئەو ئامارانەی توند و تیژی و نامووس پەرەستی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن ماییەی شەرمن بۆ ئێمە لە هەرێمی کوردستان وە ئەمە بوەتە ناوبانگێکی بەد بۆ ئێمە وەکو کورد لە درەوەی وڵات.

نیاز خانم دەشڵێت راستە هەندێ هەنگاوی بەرەو پێشچوون هەبوە کە شایانی دەستخۆشیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەبینین ئاماری قوربانیەکان و بۆشایی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ژنان بابەتێکی مەترسیدارە هێشتا لە نێۆ کۆمەڵگادا بە زەقی بوونی هەیە"

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Niyaz Abdulla