پێکهاتن و په‌ره‌سه‌ندنی ڕێکخراوه سه‌له‌فیه جیهادییه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعده و جه‌ماعه ئیسلامیه و له‌شکری تیبه و ته‌واوی ڕێکخراوه جیهادییه‌کانی تر تا ده‌گاته دواترینیان که ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه له‌سه‌ر بنچینه هزرییه‌کانی وه‌هابیزم دامه‌زراون، واته ڕوانینه‌کانی (موحه‌مه‌د بن عبدولوهاب) بۆ ئیسلام و ڕه‌وایی دان به‌و جیهاده‌ی ئه‌مڕۆ ڕێکخراوه توندڕه‌وه ئاینییه‌کان به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌یکه‌ن.
جیهادییه‌کان خۆیان ده‌ڵێن هه‌موو کارێکیان له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئیسلام و شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، و له پێناو ئایندا ده‌بنه جیهادی، له کاتێکدا زۆرێک له ڕوناکبیران ئاماژه به هۆکاره سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه ناکرێت بگوترێت ئایدیۆلۆژیا و ڕه‌فتاری ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه به‌بێ هه‌بوونی گوتارێکی ئاینی نییه که پشت ده‌کاته ئێستا و هه‌موو هه‌نگاوێکیشی ده‌خاته خزمه‌ت دنیایه‌کی تره‌وه.
میوانی بەرنامە:
ئەبوبەکر کاروانی، نوسەر و سیاسەتمەدار
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه، واته ئه‌و ڕێکخراوه‌ی چه‌مکه‌کانی بوون ده‌سڕێته‌وه له پێناو خۆسه‌پاندندا، مێژوو به خوێن سور ده‌کات تا خۆی به ته‌نها داکۆکیکارێک ناودێر بکات، ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌ی به شوێن ده‌وڵه‌تی خهلافهتهوهیه، شیعه ئاینزا و ئێزدی و کریسچیان و ته‌نانه‌ت سوننه ئاینزاش ده‌کوژێت، چه‌مکه‌کانی هاوڵاتیبوون وێران ده‌کات، نه‌ته‌وه به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه ده‌سڕێته‌وه، ده‌یان سه‌ده کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه، جیهانێک ده‌هێنێته ئاراوه شوێنێکی بۆ هیوا تیادا نییه، جه‌نگ له هه‌موو شوێنێکی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ئاماده‌یی هه‌یه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هێشتاش خه‌ڵکانێک هه‌ن دوای ده‌که‌ون.
یه‌کێک له سه‌رنجه‌کانی تر ئه‌وه‌یه هه‌میشه توندڕه‌وان خۆیان به بیرکه‌ره‌وه داده‌نێن له بری هه‌موو که‌سێک وه‌ک چۆن بیرکردنه‌وه‌که‌یان به دروستترین بیرکردنه‌وه داده‌نێن ئاوه‌هاش بڕیاره‌کانیان، به مانایه‌کی تر توندڕه‌وان له بری هه‌موو مرۆڤه‌کان بیر ده‌که‌نه‌وه و ڕێگه‌ش نادرێت هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تر له سه‌رو بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان بێت.
ئایا پێکهێنانی ڕێکخراوێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی ئاینی ئیسلام؟
توندوتیژی و کوشتن و دیمه‌نه تۆقێنه‌ره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستییه ئیسلامییه، جیهانی ئیسلامی ده‌خاته به‌رده‌م چ جۆره به‌رپرسیارێتییه‌که‌وه؟
ئایا میانڕه‌وانی ئیسلامی ده‌توانن ڕێ له دیارده‌ی توندڕه‌ویی ئاینی بگرن؟
ئایا ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، ئیسلامن یان کافرن؟
له پاش هه‌ر کارێکی تێرۆریستانه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر لایه‌ن و که‌سایه‌تی ئاینی ئیسلام له‌م ڕێکخراوه بێبه‌ری ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م بێبه‌ریکردنه هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌کردۆته سه‌ر بنه‌مای توندڕه‌ویی تێرۆریستان، بۆچی؟
ئایا ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌که‌ی ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی هه‌ر ئه‌وانه‌ن که خه‌ڵک سه‌رده‌بڕن و ده‌کوژن و کچ ده‌فرۆشن و کۆیلایه‌تی زیندوو ده‌که‌نه‌وه...هتد، یان فۆرمی تریشیان هه‌یه؟
بۆ ئه‌م جۆره ئایدۆلۆژیهتهی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا جێی ده‌بێته‌وه؟
(ئه‌بوبه‌کر کاروانی) نوسه‌ر و سیاسی له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5