ئه‌مرۆ شه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی هه‌ینی له‌ولایه‌تی ئۆهایۆ له‌نێوان هه‌زاران لهخۆپشاندهرانی دژوو و لایه‌نگرانی پاڵێوراوی کۆماریه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا دۆناڵد ترامپ پێکدادان ڕوویدا ترامپ له‌هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی به‌رده‌وامبوو، پێکدادانه‌که بوه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گردبوونوهکه له‌شیکاگۆ. ڕۆژی هه‌ینی ترامپ بۆ سی ئێن ئێن ووتی " سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین پێشیل کراوه له‌وباوه‌ڕه‌دام بڕیارێکی دروستماندا بهههڵوهشانهوه ".
ده‌یان له‌خۆپیشانده‌ران چوونه پێگه‌ی گردبوونوهکه و دروشمیان ده‌وته‌وه و هاواریان به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانی ترامپ ده‌کرد، له‌کاتیکدا له‌ده‌ره‌وه‌ی جێگای کردبوونهوهکه به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕی.
دواتر دۆخی هۆڵی گردبوونه‌وه‌که توندوتیژی تێکه‌وت، ترامپ بڵاوکراوه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند و گردبوونه‌وه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، داوای له‌هه‌موان کرد به‌ئاشتی بڕۆنه‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێت 5 که‌سیان ده‌ستگیر کردوه و 2 کارمه‌ندی پۆلیسیش گه‌ێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ڵام برینه‌کانیان سه‌خت نیه.
سیناتۆری تکساس تێد کرۆز ڕکه‌به‌ری سه‌ره‌کی ترامپ ڕه‌خنه‌ی لهپشێویهکه گرت، بۆ ڕۆژنامه‌وانن ووتی " کاتێک هه‌ڵمه‌تت ده‌بێت و هانی توندوتیژی ده‌دات، کاتێک هه‌ڵمه‌تت ده‌بێت و دژ به ڕۆژنامه‌وانان توندوتیژی جه‌سته‌یی ده‌نوێنێت، ئه‌وا هانی ئه‌م شێوه کاردنهوهیه ده‌کات".
حاکمی ولایه‌تی ئۆهایۆ کاسیج دوپاتی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی کردوه و ووتی" ترامپ ده‌رگایه‌کی کردوه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌کانی ناگوونجێت".
سه‌رباری ئه‌مه‌ش کاساج ڕۆژی هه‌ینی ووتی " تۆوی دابه‌شبوونی ترامپ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا چاندویه‌تی له‌کۆتایدا به‌روو بوومه‌که‌ی ده‌رکه‌وت".
ئه‌ندامی کۆنگرس له‌ولایه‌تی فلۆریدا مارکۆ ڕۆبێۆ ووتی ترامپ ڕاسته‌وخۆ له‌ڕوداوی شه‌وی هه‌ینی به‌رپرسیار نیه به‌ڵام به‌رپرسیارێتی تۆنی گشتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خسته ئه‌ستۆی خۆی.
ووتیشی " به‌دڵنیایییه‌وه لهبۆنهیدیکهدا له‌ساڵی ڕابردوودا هه‌ندێک ووشه‌ی زۆر زبری به‌کارهێنا، ووتی له‌ڕابردوودا به‌سه‌ر ئه‌م جۆرهکهساندا سه‌رده‌که‌وتین، یاخوود ده‌یگووت، "هه‌موو تێچوونه یاسایه‌کان ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر تێکیان بشکێنن".
دوای سه‌رکه‌وتنی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ترامپ وه‌ک "یه‌کخه‌ری" پارتی کۆماری خۆی نیشانده‌دا، به‌ڵام زۆرێک ڕه‌خنه‌ی له‌لێدوانی توندی هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌تووڕه‌یی و هێمادانی بهدهستخۆشیکردن له‌مامه‌ڵه‌کردنی خراپ به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی له گردبوونوهکانیدا ناره‌زاییان ده‌رده‌بڕی.
ئه‌م پشێویه به‌ر له ده‌نگدانی 5 ولایه‌ت دێت له‌ڕۆژی 3 شممه‌ی داهتوودا، له‌وانه ده‌نگی سه‌ره‌کی براوه‌ی به‌ده‌ستهێنراو له ولایه‌ته‌کانی فلۆریدا و ئۆهاێۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک باشترین ده‌رفه‌ت بوو بۆ ڕۆبێۆ و کاسیج بۆ وه‌لانانی ترامپ له‌و ستانانه‌ی خۆیان و ڕێگری‌کردن له‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی گشتی.
له‌لایه‌کی که‌وه ڕۆژی شه‌ممه ترامپ پلانی هه‌یه دوو گردبوونه‌وه له دایتۆن و کلیڤلاند له‌ولایه‌تی ئۆهایۆ ئه‌نجامدات.
هه‌روها ترامپ له سینسناتی گردبوونهوهیکهی گه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه به‌نیاز بوو ڕۆژی یه‌ک شممه بهریوهچێت.