سەرۆکی هەێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی ڕۆژی یەکشەممە لە هاوینە هەواری پیرمام لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق ئیڵیا مۆرگونۆڤ و شانێکی یاوەری کۆبۆوە. باڵیۆزی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوكاری کردنی پێشمەرگە لەڕووی سەربازییەوە لە شەڕ دژ بە داعش نیشاندا و هەر لەو کۆبونەوەیەدا باس لە پرۆسەی سیاسی ئاییندەی عێراق، ئازادكردنی موسڵ، قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعشی كراوه. بەپێی ڕاگەیه‌نراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی ڕووسیا گوتویەتی ئامانجی سەردانەكەی پێداگریی وڵاتەكەیەتی لەسەر هاوسۆزی و بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
سەبارەت بەو دەنگۆیەی كه هەر له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕووسیا فڕۆكه‌یه‌كی پر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستانی هێنابوو به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ڕێگری كراوه ئه‌و فڕۆكه‌یه بگاته هه‌ولێر و تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئێمه ئه‌و هه‌واڵانه كه په‌یوه‌ندیان به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه هه‌یه بڵاوناكه‌ینه‌وه، ئێمه هاوكاری وه‌رده‌گرین وڵاتانی ئه‌وروپا هاوپه‌یمانان هاوكاریان كردوون به مه‌شق و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و بۆردومانی ئاسمانی و رووسیاش به هه‌مان شێوه یه‌عنی هاوكاری خویان پێشكه‌ش كردووه.
دەق ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری
Your browser doesn’t support HTML5