قەدەغە کردنی هاتوچۆی 24 کاتژمیری لە چەند ناوچەی تورکیا ڕادەگەیەندرێت

دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە قەدەغەکردنی هاوتوچۆیان بە درێژایی 24 کاتژمێر بۆ کاتێکی نادیار لە چەند شارێکی کوردنشینی تورکیا ڕاگەیاند، کە لەو شارانەدا ئۆپەراسیۆنی لەشکری دژی شەڕوانانی کورد ئەنجام دەدات.

تورکیا لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابوردۆوە قەدەغە کردنی هاتوچۆی لە چەندین ناوچەی هەرێمە کوردییەکانی تورکیا ڕاگەیاندووە کە ئەمەش مەترسییەکی زۆری پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی لێدەکرێت.

بەو هۆیەوە دەیان کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوەو بەهەزارانیش ئاوارە بوون.

پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا خەجیجان فەرقین لە ئامەد زانیاری زیاترمان دەداتێ.

Your browser doesn’t support HTML5

خەجیجان فەرقین لە ئامەد