تورکیا دەڵێت هێڕشەکەی ئەستەنبوڵ کاری گروپێکی سەر بە داعشە

کاربەدەستانی ئیسرائیلی دەڵێن ژمارەی ئەو هاوڵاتیە ئیسرائیلیانەی کە لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی ڕۆژی شەممەی شاری ئەستەنبوڵ کوژرن گەیشتۆتە سێ کەس، دووانیان ڕەگەزنامەی ئەمەریکاییان هەیە.

هەر لەو تەقینەوە خۆکوژییەدا 5 کەسیش کورژان لە ناویاندا هێرشبەرەکەش.تەقینەوەکە لە سەر شەقامێکی پڕ جموجۆڵی و پڕ دوکان و چایخانە لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا کە گەشتیاران و هاوڵاتیانی شارەکە بە زۆری ڕووی تێدەکەن. هاوکات ناوچەی تەقینەوەکە فرمانگەی حکومەتی و ئۆفیسەکانی وڵاتانی بیانی لە خۆدەگرێت.

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت ئەنجامدەری تەقینەوە خۆکوژیەکەی ئەستەنبوڵ ، ئەندامی گروپێکی سەر بە داعش بوو. وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند چەکدارەکە هاووڵاتییەکی تورک بووە بە ناوی مەهمەت ئۆزتورک، ناوبراو لە دایکبووی ساڵی 1992 وەو لە پارێزگای غازیعەنتاب لە تورکیا کە هاوسنورە لەگەڵ سوریا لە دایک بووە. وەزیری ناوخۆی تورکا دەشڵێت کە 5 گومانلێکراوی دیکە بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستگیر کراون.