گوندی جەلەمێ تۆپباران دەکرێت

لە نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە دەنگی نزیکەی 7 تۆپ لە دەوروبەری گوندی جەلەمە بسترا.

بە پێی گەواهدەران لە ناوچەکە چەند بۆمبێک بەر گردی شیلان نزیک گوندەکە کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

بە پێی زانیارییەکان ئەو تۆپانە لە گوندی قاهێ و سەلوەوە دەهاوێژرێن کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی جەبهەت ئەلنوسڕە و ئەحرار ئەلشەمسدایە. بەهۆی ئەو تۆپبارانە خەڵکی گوندەکە ناتوانن لە ماڵەکانی خۆیان دەرچن.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان ئامینە مستۆدایە.

Your browser doesn’t support HTML5

ئامینە میستۆ