یه‌که‌مین شێوازی ده‌ربڕین لای مرۆڤ له ڕێی وێنه کێشانه‌وه بووه و هه‌ر بۆیه‌شه به‌رده‌وام هونه‌ری شێوه‌کاری گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له شارستانیهتییهکاندا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی زمانی وێنه دێرینتر و ڕاستگۆتریشه له گێڕانه‌وه و له دیالۆگهکانیشدا.
هونه‌ری شێوه‌کاری که هێڵه‌کان و ڕه‌نگه‌کان تیایدا ده‌دوێن ده‌بێته زمانێکی جیهانی و ده‌توانێت له‌یه‌ک کاتدا له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌کاندا بدوێت و ناسنامه‌ی خۆی بخاته ڕوو.
یه‌کێکیش له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تر که هونه‌ری شێوه‌کاری خاوه‌نیه‌تی ئه‌وه‌یه سنور ناناسێت و به‌بێ هیچ گرفت و ئاڵۆزییه‌ک ده‌توانێت ئازادانه به سنوره‌کاندا ڕه‌ت بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به وه‌رگێڕان هه‌بێت یان به گۆڕینی ئامێره‌کان.
زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاری کورد جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی هێشتا به دیدێکی ڕوناکبیرانه‌وه له تابلۆکانیان ناڕوانرێت و کاری هونه‌ری ته‌نها له نومایشت کردنی ژماره‌یه‌ک تابلۆدا ده‌بینرێت له هۆڵێکی پێشانگادا نه‌ک پێکهاته و به‌کارهێنانی ڕه‌نگ و یاریکردنی فڵچه و په‌نجه‌کان له تابلۆدا.
به‌ڵام ناشتوانرێت نکوڵی له به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی بکرێت که له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هونه‌رمه‌ندی کوردی تیادایه، له‌گه‌ڵ که‌می ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تیانه و زانستی سه‌باره‌ت به‌م ژانره هونه‌رییه، له‌گه‌ڵ که‌می یان له هه‌ندێک باردا نه‌بوونی ده‌رفه‌ته ڕاسته‌قینه‌کان بۆ هونه‌رمه‌ندی کورد تا بتوانێت به‌رده‌وام بێت له کاروانه‌که‌یدا بۆ به جیهانی بوون.
(سه‌عید ئیسماعیل) هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ده‌نوسێت " پێویسته تابلۆ بگاته ئه‌و شوێنانه‌ی که مرۆڤه‌کان چاویان نایگاتێ."
بۆ ماوه‌یه‌که به وردی به نێو ڕه‌نگه گه‌رم و سارده‌کان و سێبه‌ر و ڕوناکی و هێز و بێده‌سه‌ڵاتی و هه‌ڵکشان و داکشان و سروشت و ڕۆح و ئازار و ئاسوده‌یی و توڕه‌یی و ئارامی و گومان و دڵنیاییه‌کانی ناو تابلۆکانی هونه‌رمه‌ند (سه‌عید ئیسماعیل) دا دێم و ده‌چم.
گه‌ڕان به نێو دیوه په‌نهانه‌کانی ئه‌م هونهرمهندهماندا چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆچی؟
(سه‌عید ئیسماعیل) چه‌ندێک سودی له ئه‌زموونه جیهانییه‌کان وه‌رگرتووه بۆ هه‌نگاوه هونه‌رییه‌کانی، هێنده و زیاتریش ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی کورد پاراستوه و له تابلۆکانیدا هه‌ست به‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه ده‌کرێت چۆن ئاوێزانی هاوچه‌رخێتی بووه.
ئایا له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ری شێوه‌کاریدا خاڵێک هه‌یه بگوترێت ئیتر ئه‌مه دوایه‌مین خاڵی گه‌یشتنه به په‌ره‌سه‌ندنی؟
ئایا لای هونه‌رمه‌ند (سه‌عید ئیسماعیل) به‌های هونه‌ریی له کۆکردنه‌وه‌ی ناکۆکهکاندایه یان له فهرامۆشکردنیاندا؟
ئایا مه‌رجه بینه‌ر له هه‌موو تابلۆیه‌ک تێبگات؟
ئایا داهێنان له تابلۆیه‌کدا هه‌ر ته‌نها ده‌به‌سترێته‌وه به ڕه‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخی بوونه‌وه؟
ئایا ده‌کرێت بگوترێت کاره هونه‌رییه شێوه‌کارییه‌کان خاوه‌نی چه‌مکێکی ده‌روونی سه‌ربه‌خۆیه؟
(سەعید ئیسماعیل) هونەرمەندی شێوەکار لە بەرنامەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
Your browser doesn’t support HTML5